مه‌سرور بارزانى داواى هه‌ماهه‌نگى له رۆژنامه‌نوسان ده‌کات
ره‌حمان غه‌ریب: ئازادى زانیارى به‌رفراوان بکرێت، که مه‌رجێکى گرنگى پێشکخستنى دیموکراسییه له کوردستاندا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له رۆژنامه‌وانانى کوردستان ده‌کات که هاوکار و یارمه‌تیده‌رى کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بن بۆ چاکسازى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و ره‌حمان غه‌ریب داواى لێکردووه که" ئازادى زانیارى به‌رفراوان بکرێت، که مه‌رجێکى گرنگى پێشکخستنى دیموکراسییه له کوردستاندا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ره‌حمان غه‌ریب، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکیکردن له مافى رۆژنامه‌نووسان گفتوگۆیان کرد.
له دیداره‌که‌دا، سه‌رۆکى حکومه‌ت دووپاتى کرده‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیریى ئازادى رۆژنامه‌وانیى ده‌کات و پێویسته ده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش، به پێدانى زانیاریى دروست، یارمه‌تیده‌رى کارى رۆژنامه‌وانیى بن، بۆ ئه‌وه‌ى راگه‌یاندنکارانى کوردستان، پیشه‌ییانه ئه‌رکه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ وێڕاى خستنه‌ڕووى کار و چالاکییه‌کانى سه‌نته‌ره‌که، "سوپاسى پشتیوانیى سه‌رۆکى حکومه‌تى کرد و خوازیار بوو، به هاوکارى هه‌موو لایه‌ک، ئازادى کارى رۆژنامه‌وانیى و ئازادى زانیارى به‌رفراوان بکرێت، که مه‌رجێکى گرنگى پێشکخستنى دیموکراسییه له کوردستاندا".
