وه‌زیرى دارایى هه‌رێم: پابه‌ندى به بودجه‌وه بکرێت لێبڕینى موچه نامێنێت
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت" تاکو پابه‌ندبوون به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا یه‌کلانه‌بێته‌وه نازانن لێبڕینى موچه لاده‌برێت یاخود نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ندى هه‌بێت لێبرینى موچه نامێنێت".
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانه‌ى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌ى تاوتوێى که‌ناڵى ئێن ئارتى رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و هه‌ردوولا سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن، کاریگه‌رى ئه‌رێنى زۆرى له‌سه‌ر دۆخى دارایى و موچه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌گه‌رى زۆر هه‌یه لێبڕینى موچه نه‌مێنێت".
وه‌زیرى دارایى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، رێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ژماره‌ى 682 هه‌زار مووچه‌خۆی هه‌رێم کراوه، به‌ڵام نزیکه‌ى 600 هه‌زار موچه‌خۆرى دیکه ده‌مێنێت که ئه‌رکى هه‌رێمه مووچه‌یان بۆ دابین بکات.
جه‌ختیشی کرده‌وه، تاوه‌کو مه‌سه‌له‌ى پابه‌ندى به ڕێککه‌وتنه‌که‌وه یه‌کلانه‌بێته‌وه، ده‌رناکه‌وێت ڕێژه‌ى لێبڕین ده‌مێنێت یاخود نا، یاخود چه‌ند ده‌بێت.
