نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بە 64 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 12 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌كرێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 60 دۆلار و 65 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی نیسانی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاَڕ نرخی نەوت بەرەو بەرزبونەوە چوو و بە 64 دۆلار و 12 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌كرێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 60 دۆلار و 65 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار