بەریتانیا: دوای 97 رۆژ لەقەدەغەی هاتوچۆ هاوڵاتیان ئاهەنگ دەگێڕن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

  دوای 97 رۆژ لە لەندەن و چەند شارێکی تر هاوڵاتیان رێگەیان پێدراوە بچنەوە سەر شەقامەکان و لە ئێستاشدا ئاهەنگ دەگێڕن.

ماڵپەڕە بەریتانەکان وێنەی شەوی رابردووی خەڵکی لەندەن و چەند شارێکی ترییان بڵاوکردەوە، کە دوای 97 رۆژ لە داخستنی زۆربەی شوێنەکان ئەمڕۆ بەڕووی خەڵکیدا کراونەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتی لە سەرتاسەری وڵات لە سەرەتای ئەمساڵدا راگەیاند و بڕیار وابوو تا ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردەوام بێت، کە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی‌ ژماری توشبووان بە کۆرۆنا و زنجیرەی نوێی کۆرۆناوە بوو.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە رێگارەکانی رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا بکات، ئاماژە بەوەشکرابوو، لە یەکەم قۆناغدا دەرگای خوێندنگاکان دەکرێنەوە و قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی هەڵدەگیرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار