جوتیار عادل: ئیسرائیل بنكەی هەواڵگری لەهەرێمدا نیە و تۆمەتە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند هیچ بنكەیەكی هەواڵگری ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستاندا بونی نیە تا كرابێتە ئامانج .

جوتیار عادل ئەوەشی دوپاتكردۆتەوە " ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون "ئەو هەواڵانە دورن لە راستیەوە".

دەقی روونکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:-

ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.

ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.

د.جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار