مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوكاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە پیلانی بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستانی داڕشت و دةلَيَت "هێشتا هەرێمی کوردستان پێویستیان بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی رایگەیاندووە "داعش بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەت بەهۆی توانای پەڕینەوەی چەکدارەکانی لە سنوورەکان و دزەکردنیان بۆ ناو خاکی عێراق".
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە " شانە تیرۆریستییەکەی داعش لە کەمپی هۆل لە سووریاوە، پیلانی بۆ بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان ئامادەکردبوو".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە پێویستی هەرێمی کوردستان و عێراق بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کردووەتەوە و رایگەیاندووە: بۆ دڵنیابوون لە شکستپێهێنانی یەکجاریی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، هێشتا عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە.
مەسرور بارزانی داوای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش کردووە مەترسی و هەڕەشەکانی داعش بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و دەرەوە، بەجددی وەربگرن.
