كازم فاروق: ئەوانەی نەوت فەرهود دەكەن دەبێت داوای لێبوردن بكەن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند  پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت داوای لێبوودن له‌خه‌ڵك بكه‌ن كه‌ نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ فه‌رهوود ده‌كه‌ن".

كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14-4-2021،  لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی ڕێگریكردن له‌چوونه‌ نێو په‌رله‌‌مان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا  وتی " پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت داوای لێبوودن له‌خه‌ڵك بكه‌ن كه‌ نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌ فه‌رهوود ده‌كه‌ن"

جارێكی دیكه‌ ڕێگریی له‌ كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كرا بچێته‌وه‌ نێو په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ویش هۆشداریده‌داته‌ پارتی و یه‌كێتی.

وتیشی، "ده‌بێت ئه‌و دوو هێزه‌ له‌سه‌ر 31ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌ر داوای لێبووردن بكه‌ن و من تا قیامه‌ت داوای لێبووردن ناكه‌م". 

کۆبوونەوەى 31ئازاری پەرلەمانى کوردستان گرژى و مشتومڕى توندى بەخۆوە بینى، بەهۆى قسەى بەشێک لە پەرلەمانتاران لەسەر حکومەت و پرسی لێبڕینى موچە.    

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار