جووتیارانى هه‌ولێر بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى گه‌نم ئاگادارده‌کرێنه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شى ژمێریارى سایلۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگادارى ئه‌و جوتیارانه ده‌که‌نه‌وه له‌ساڵى 2015 گه‌نمیان راده‌ستى بنکه‌ى سایلۆکانیان کردووه، سبه‌ینێ ده‌توانن سه‌ردانیان بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چه‌کى پاره‌کانیان.
سه‌باح ره‌فیق به‌رپرسى ژمێریارى سایلۆى هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که" ئه‌و جوتیارانه ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که ساڵى 2015 گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆى بنکه‌کانى (اربیل قدیم ساحات، اربیل قدیم بناکر، مرکز عنکاوه و مرکز کۆیه)کردوه، رۆژى پێنجشه‌ممه سه‌ردانى سایلۆ بکه‌ن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چه‌کى پاره‌کانیان".
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق بڕى 268 ملیاره 892 ملیۆن و 500 هه‌زار دینارى پاره‌ى قۆناغى یه‌که‌مى که‌نمى ساڵى 2014 و 2015 و 2016ى جوتیاران بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه‌کرد، دابه‌شکردنى پاره‌که به‌سه‌ر جوتیاران ده‌ستیپێکردووه.
کۆى گشتى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران له ساڵه‌کانى 2014 و 2015 و 2016 بریتییه له 576 ملیاره 885 ملیۆن دینار.
