وته‌بێژی پۆلیس بۆ هاوڵاتی: تەقینەوەكە بەهۆی گوللـه تۆپ و كه‌پسولی هاوەن بووە

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند تەقینەوەكە بەهۆی بوونی گوللـه‌ی تۆپ و كه‌پسوولی هاوەن بووە و كرێكارەكان سەرجەمیان عەرەب بون.
سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت" لە کارگەیەکی توانەوەی ئاسندا لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویداوە، بەهۆی ئەوەی له‌كاتی تواندنه‌وه‌ی ئاسندا به‌هۆی بوونی گوللـه‌ی تۆپ و كه‌پسوولی هاوەن هه‌بووه له پاشماوه‌ی ئاسنه‌كه‌دا كە لەو كاتەدا گەرم بون و تەقیونەتەوە".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی باسكرد، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كرێكارێكی عه‌ره‌ب گیانی له ده‌ستداوه و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون و وتی" ئەو سێ كرێكارەی كە برینداریشن عەرەبن و بەداخەوە باری تەندروستیان ناجێگیرە".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه لەئێستادا "نوێنه‌ری كۆمپانیاكه و ئه‌و كرێكاره‌ی له‌سه‌ر شۆفڵه‌كه بووه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه " تا بزانرێت كێ كەمتەرخەم بووە".
لە تانجەرۆ تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە كاتژمێر 08:30ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رویدا و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون.
