تەندروستی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانە بڵاوكردەوە كە ڤاكسینی لێوەردەگیرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ناوی ئەو مەڵبەندی تەندروستییانەی بڵاوكردەوە كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایای تێدا بەكاردێت.

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەمە، 15 نیسانی 2021 لە ڕاگەیاندراوێكدا ناوی مەڵبەندەكانی بڵاوكردەوە كە هاوڵاتیان دەتوانن ڤاكسینی كۆرۆنای لێوەربگرن.

ناوی مەڵبەندەكان (شەهید شەماڵ- گەڕەكی مامۆستایان، شەهید سەردار - گەڕەكی گۆیژە،  بەختیاری - گەڕەكی بەختیاری، شەهید ڕەفیقی حمەجان- گەڕەكی قالاوە، شەهید ڕێباز - گەڕەكی بەكرەجۆ، زێڕینۆك - گەڕەكی زێڕینۆك، ڕاپەڕینی نوێ - گەڕەكی ڕاپەڕین، سەرچنار - لە سەرچنار، ئیبراهیم ئەحمەد - گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد، رۆژهەڵات- گەڕەكی ڕۆژهەڵات، كارێزەووشك - گەڕەكی كارێزەووشك) .

دوای گەیشتنی ژەمە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ هەرێمی كوردستان، بەردەوام بەرپرسانی تەندروستی داوای لەهاوڵاتیان دەكەن بەكاری بهێنن.

تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە (135) هەزار و (815 )كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و  سێ هەزار و (831) كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا (115) هەزار و(330 )كەس لە توشبوەكان چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار