واژۆ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار له په‌رله‌مان کۆده‌کرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پێناو جێگیرکردنى 100 دۆلار له‌نێوان 119 بۆ 125 هه‌زار دینار، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌دانیشتنى داهاتوودا واژۆى په‌ڕله‌مانتاران کۆبکه‌نه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى عێراقیش بکه‌ن.
موختار موسه‌وى په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتیى فه‌تح له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، هه‌ر له‌یه‌که‌م دانیشتنى داهاتووى په‌ڕله‌ماندا ده‌ستده‌که‌ن به‌کۆکردنه‌وه‌ى واژۆى په‌ڕله‌مانتاران، بۆئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه:"ئه‌گه‌ربێت‌و وه‌ڵامه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى قه‌ناعه‌تپێکه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه کار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى له‌پۆسته‌که‌ى ده‌که‌ین".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که فشارده‌خه‌نه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى بۆئه‌وه‌ى به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى له‌نێوان 119 بۆ 125 هه‌زار دیناردا جێگیربکه‌ن.
لاى خۆیشیه‌وه، سیهام موسه‌وى په‌ڕله‌مانتارى کوتله‌ى به‌در له‌په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌کردووه، بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلارى ئه‌مریکى کاریگه‌ریى نه‌رێنیو مه‌ترسیدارى له‌سه‌ر هه‌ژاران هه‌بووه و وه‌زیرى دارایى و به‌رێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى لێى به‌رپرسن.
