به‌رهه‌م ساڵح: ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌غدا نیشانه‌ى بێهیواییه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق په‌یامێکى له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌غدا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نیشانه‌ى بێهیوایى گروپه تیرۆرستیه‌کانه و ناتوانن جارێکى دیکه وڵات بۆ دۆخى رابردو بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى نیسانى 2021 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌که‌ى ناو بازاڕى حه‌بیبیه‌ى به‌غدا که دژى ئاسایشى هاوڵاتیانه، له‌کاتێکدا ئێمه له‌مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زانداین، بۆیه بۆ گروپه تاریکپه‌رسته‌کانى دوپاتده‌که‌ینه‌وه، ئامانجه‌کانیان مایه‌ى بێهیواییان ده‌بێت، ناتوانن ئاسایش و سه‌قامگیریمان به‌ئامانج بگرن و بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخى رابردو.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "به‌هه‌مو توانامانه‌وه دژى هه‌وڵه‌کانیان ده‌وه‌ستینه‌وه، له‌سه‌ر هه‌موانیش پێویسته پشتیوانى له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌کانمان بکه‌ین، پشتیوانى هێزه قوربانیده‌ره‌کانمان بین که تێده‌کۆشن له‌پێناو بنبڕکردنى شانه نوستوه‌کانى تیرۆرستان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک رویدا و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌کى مه‌ده‌نى کوژرا و 12 که‌سى دیکه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها پێنج ماتۆڕسکیل سوتان.
