کازمى: له‌دادگاى فیدراڵى تانه له یاساى بودجه ده‌ده‌ین
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، رایگه‌یاند، له دادگاى فیدراڵى تانه له هه‌ندێک بڕگه‌ى یاساى بودجه ده‌ده‌ین چونکه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر که‌رته‌کانى کاره‌باو ته‌ندروستى و چه‌ند که‌رتێکى دیکه هه‌یه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌ی، ئه‌و وتانه‌ى کازمی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانى وتارێکدا هاتون که له دیداریدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و که‌سایه‌تییه‌کاندا له پارێزگاى موسه‌ننا پێشکه‌شى کردوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له وته‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که حکومه‌ت چه‌ند رێکارێکى دژوارى له‌پێناو چاکسازیدا گرتونه‌ته‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنى وڵات له‌ڕوى دارایى و ئابورییه‌وه.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "له دادگاى فیدراڵى تانه له هه‌ندێک بڕگه‌ى بودجه ده‌ده‌ین، چونکه چه‌ند بڕگه‌یه‌ک هه‌ن کاریگه‌رییان له‌سه‌ر که‌رته‌کانى کاره‌باو ته‌ندروستى و چه‌ند که‌رتێکى دیکه هه‌یه."
