عه‌لى حه‌مه ساڵح: بوونى گۆران له حکومه‌تدا هیچ کاریگه‌رى نه‌بوو
"پارتى و یه‌کێتى سودیان لێبینى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ره‌خنانه کۆتایى پێ بێت تا به‌رده‌وام بن له گه‌نده‌ڵى"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند، بوون و نه‌بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له حکومه‌تدا هیچ کاریگه‌رى نه‌بوو، به‌ڵکو پارتى و یه‌کێتى ئه‌و به‌شداریکردنه‌یان سود لێبینى بۆ نه‌هێشتنى ره‌خنه‌کان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى نیسانى 2021، له وتارێکى ڤیدیۆیدا که له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووک بڵاویکردوه‌ته‌وه عه‌لى حه‌مه ساڵح رایگه‌یاند" له‌کاتى گفتوگۆکاندا بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت به‌شدارى کردنى گۆڕان بۆ مه‌به‌ستى چاکسازى بوو، دواتر به‌لێندرا له کارنامه‌ى حکومه‌ت جێبه‌جێ ده‌کرێت، دواتر له کۆبوونه‌وه‌ى جڤات و کۆبوونه‌وه‌کانى دیکه وترا شه‌ش مانگى یه‌که‌م ئه‌گه‌ر چاکسازى نه‌کرا شه‌ش مانگى دووه‌م ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ین، به‌ڵام دواى به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى راپۆرتى خۆم پێشکه‌ش کرد که حکومڕانى به چى دۆخێکى مه‌ترسیداردا تێده‌په‌رێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" ئومێدى ئه‌وه‌م هه‌بوو که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بریارێک بدات له‌باره‌ى ئه‌م جۆره له به‌شداریکردنه له حکومه‌ت، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى و دزى به ئه‌ندازه‌یه‌کى مه‌ترسیدار زیادى کردوه".
هاوکات عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت:" بوون و نه‌بوونى گۆڕان له حکومه‌تدا نه‌ک کاریگه‌رى نه‌بوو، به‌ڵکو پارتى و یه‌کێتى سودیان لێبینى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ره‌خنانه کۆتایى پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بوون له گه‌نده‌ڵى و دزییه‌کانى خۆیان".
