راگه‌یه‌نداوێکى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم و عێراق
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق راگه‌یێندراوێکى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که به فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق، لیژنه‌کانى لێکۆڵینه‌وه ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر.
له راگه‌یێندراوه هاوبه‌شه‌که‌دا هاتووه "هێرشه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ر هه‌ولێر و ناوچه‌کانى دیکه، هێرشى تیرۆریستین و ئامانج لێیان تێکدانى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌کییه".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که "هێرشه‌کان هه‌وڵێکى شکستخواردوون بۆ تێکدانى به‌ره‌و پێشچوونه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تى هاوئاهه‌نگییه ئه‌منییه‌کان".
هاوکات ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردووه "هاوئاهه‌نگى و هاوکارییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ پاراستنى ئارامى و ئاسایشى هاووڵاتییان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى دۆخى ئه‌منى تێکده‌ده‌ن".
ده‌وروبه‌رى کاژێر 09:50 خوله‌کى شه‌وى 14ى نیسان هێرش کرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: "هه‌ر گرووپێکى چه‌کدار که له چوارچێوه‌ى هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌کانى عێراقدا نه‌بێت، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ له سنوورى هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه".
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت " له رۆژانى داهاتوودا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانمان له عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گفتوگۆ له‌سه‌ر رێکاره‌کانى جێبه‌جێکردنى ئه‌م هه‌نگاوه ده‌که‌م".
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به تووندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و پێگه‌یه‌کى هێزه‌کانی تورکیا له باشیک کرد.
