نێچیرڤان بارزانی: بەتوندترین شێوە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەغدا سەرکۆنە دەکەم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " بە تووندترین شێوە ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بە تووندترین شێوە ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە ئەمڕۆ بازاڕێکی میللی لە ناوچەی حەبیبییە لە شاری سەدر لە بەغدا کردە ئامانج و ژمارەیەک خەڵکی بێتاوان شەهید و بریندار بوون".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "خودای گەورە شەهیدان بخاتە ژێر رەحمەتی فراوانی خۆی و شیفا بۆ بریندارانیش بنێرێت. دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە و بەشداری خەمیانین".
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 15-04-2021 لە گەڕەکی حەبیبییە لە ناوچەی سەدری بەغدا لە رۆژهەڵاتی شارەکە، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە 13کەس کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.

بابهتی پهیوهندیدار