وه‌زیرێکى کابینه‌ى نۆیه‌م باس له‌گه‌نده‌ڵى کردن له‌کۆکردنه‌وه‌ى داهاتێکدا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى پاراستن‌و چاککردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان ئاشکرای ده‌کات که ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌ناوى ژینگه‌وه له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بۆ ژینگه خه‌رج ناکرێت‌و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو داهاتى حکومه‌ت.
ڕۆژى حه‌وتى نیسانى 2008 په‌رله‌مانى کوردستان ڕۆژى 16ى نیسانى هه‌موو ساڵێکى وه‌ک ڕۆژى ژینگه‌ى کوردستان دیارییکرد، که هاوکاته له‌گه‌ڵ ساڵیادى بۆردومانکردنى گوندى شێخ وه‌سانان‌و بالیسان له‌دۆڵى خۆشناوه‌تى له‌ساڵى 1987 به‌چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیایی.
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى پاراستن‌و چاککردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا هه‌ڵمه‌تى هه‌فته‌ى هۆشیاریى ژینگه‌یى ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێداچونه‌وه‌یان به‌هه‌ردوو یاساى ژماره ٨ى ساڵی٢٠٠٨ و یاساى ژماره ٣ى ساڵی٢٠١٠ى ژینگه‌دا کردووه به‌مه‌به‌ستى هه‌موارکردنه‌وه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى ژینگه‌ى هه‌رێمى کوردستان و ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانیان کردووه بۆ په‌سه‌ندکردنی.
عه‌بدوره‌حمان سدیق وتیشى:" ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ى ئێستا به‌ناوى ژینگه‌وه له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بۆ خزمه‌تى ژینگه خه‌رج ناکرێت...تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و خراوه‌ته ناو سندوقێکه‌وه که ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو داهاتى حکومه‌ت".
