كۆتایی ئەم مانگە زیاتر لە ملیۆنێك ڤاكسین دەگاتە عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، کاتی گەیشتنی ملیۆنێک و 300 هەزار ڤاکسینی دیکەی راگەیاند و دەشڵێت، هەفتانە ڤاکسینی فایزەر دەگاتە وڵاتەکە. 

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەدا ملیۆنێک و 300 هەزار ڤاکسینی دیکە لە رێگەی دامەزراوەی کۆڤاکسەوە دەگاتە عێراق و گوتیشی، لەمەودوا هەفتانە ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق. 

تاوەکو ئێستا سێ جۆر ڤاکسین گەیشتوونەتە عێراق و هەرێمی کوردستان کە بریتین لە سینۆفارم، ئەسترازێنیکا و فایزەر و 215 هەزار و 801 کەسیش ڤاکسینیان وەرگرتووە.

دوو کاروانی سینۆفارمی چینی گەیشتوونەتە عێراق؛ یەکەم کاروانی لە 2/4/2021 گەیشت، کە پێکهاتبوو لە 50 هەزار دانە. دواتر کاروانی دووەم گەیشت کە نزیکەی 200 هەزار ڤاکسین بوو. 

رۆژی 25/3/2021 یش یەکەم کاروانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتە عێراق، کە پێکهاتبوو لە 336 هەزار ڤاکسین. رۆژی 11/4/2021یش یەکەم کاروانی فایزەر گەیشت، کە لە 49 هەزار پێکهاتبوو. 

تاوەکو ئێستا 964 هەزار و 435 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، 843 هەزار و 851 کەس لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە 87.5%ـی تێکڕای تووشبووان؛ هەروەها 105 هەزار و 655 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 494 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، 14 هەزار و 915 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار