سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان: ژیانی كەمئەندامان لە مەترسیدایە

 "هاوكاری 3 هەزار خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق دەكرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 هاوكاری 3 هەزار خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق دەكرێت و سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانیش رایدەگەیەنێت، ژیانی كەمئەندامان لە مەترسیدایە.

 سامان حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە، 17نیسانی 2021 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : هیوادارم ئەم جۆرە هاوكاریانە بۆ كەمئەندامان بەردەوامبێت چونكە، دۆخی گوزەرانی كەمئەندامان زۆر لەوە سەختترە كە هەر یەكەمان بیری لێدەكەینەوە و كەمی مووچە و قەیرانی دارایی و هاتنی كۆرۆناش ژیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی گرانتر كردووە".

وتیشی: داوا لە خێرخوازان و لێپرسراوان و مسوڵمانان دەكەم هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە و بۆ یارمەتیدانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، چونكە ئەگەر یارمەتیان نەدرێت ئەوا كارەساتی مەرگبار روو لەو خێزانانە دەكات و ژیانیان لە مەترسیدایە.

لەماوەی رابردوودا چەند جارێك خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان داوای هاوكاریان لە حكومەت و خیرخوازان و كردووە و رایانگەیاندووە بارودۆخیان خراپە و داوای موچەی 12 مانگی پاشەكەوتكراویان لە حكومەت كرودوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار