پۆلیسى كه‌ركوك: داعش دزه‌یكردۆته نزیك كه‌ركوك‌و دوو بیرى نه‌وتى ته‌قانده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پۆلیسى كه‌ركوك زانیارى له‌سه‌ر په‌لاماره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى داعش له‌سنورى ئه‌و پارێزگایه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ربارى بونى هێزێكى ئێجگار زۆرى ئه‌منى، داعش دزه‌یكردۆته نزیك كه‌ركوك‌و دوو بیرى نه‌وتى ته‌قانده‌وه".
پۆلیسی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان ئەمڕۆ شەممە، 17نیسانی 2021 رایگەیاند، "لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بیرەنەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن تەقێنراوەتەوە و دواتر ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵکراوە".
له‌و ناوچه‌یه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لێ ئه‌نجامدراوه، هێزێكى ئێجگار زۆرى پۆلیس، حه‌شدى شه‌عبى‌و پاسه‌وانى تایبه‌تى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور بونیان هه‌یه، پێمان سه‌یره داعش چۆن‌و به‌چ ڕێگه‌یه‌ك ئه‌وكاره‌ى كردوه.
هه‌ردوو بیره‌كه به‌بۆمبى چێندراو ته‌قێندراونه‌ته‌وه، به‌رهه‌مى هه‌ردوو بیره‌كه‌ش ڕۆژانه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه‌و بۆ پێداویستى ناوخۆیی سودى لێ وه‌رگیراوه.
پۆلیسى كه‌ركوك ڕونیشیكرده‌وه، "به‌وپێیه‌ى داعش له‌دورى 15 مه‌تره‌وه بۆمبه چێنراوه‌كه‌ى داناوه، بۆیه زیانى هه‌ردوو بیره‌كه زۆرنه‌بوه‌و له‌دواى كاتژمێرێك توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس، "له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌مه چواره‌م بیرى نه‌وته له‌كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه په‌لامار ده‌درێت‌و ده‌ته‌قێندرێته‌وه، ئه‌گه‌رچى له‌په‌لاماره‌كانى پێشویاندا داعش به‌رپرسیارێتى خۆى ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى دوو بیره‌كه‌ى ئه‌مڕۆ تائێستا هیچ گروپێكى توندڕه‌وو لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى خۆى ڕانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر په‌نجه بۆ داعش ڕاده‌كێشین".
سەرچاوەیەکە وتیشی، "ئەنجامدەرانی ئەو کارە نەناسراون و جارێ دیار نییە کە کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە، بیرەکە غازی کەمبووە، بۆیە ئاگرەکەی زۆر نەبووە و توانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت".
راشیگەیاندووە، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بەدوای ئەنجامدەرانی کارەکەدا دەگەڕێن".
کێڵگەکە لە 196بیرە نەوت پێکدێت و پاراستنی ئاسایشیان بەگرێبەست بە دانیشتووانی گوندەکە سپێردراوە، "گوندەکە ناوی بای حەسەنە و کێڵگەکەش هەر بەناوی گوندەکەوەیە".
