كۆڵبەرێكی كورد دوای ئەشكەنجەدان لەلایەن توركیاوە كوژرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

كۆڵبەرێكی كورد دوای ئەوەی لەلایەن سوپای توركیاوە دەستگیردەكرێت و ئەشكەنجە دەدرێت و گیان لەدەستدەدات.

بەیانی دوێنێ هەینی 16نیسانی 2021 دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان، لە سنووری وان لەلایەن سەربازانی سوپای تورکیاوە دەستگیرکران.

 ئەو دوو کۆڵبەرە ناویان؛ “حەسەن کەچەلانلو و بەهرام سەمەدی” بووە و دوای دەستگیرکردنیان، لەلایەن سەربازانی سوپای تورکەوە بە توندی ئەشکەنجەدراون دوای ئەشکەنجەدانیان لەلایەن سەربازانی سوپای تورکیاوە، حەسەن کەچەلانلو کە تەمەنی ٣٥ ساڵە و باوکی سێ منداڵە، بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە گیانی لەدەستداوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سەربازانی دەوڵەتی تورک دوای ئەشکەنجە و کوشتنی ئەو کۆڵبەرە، تەرمی حەسەن کەچەلانلویان لەگەڵ کۆڵبەرەکەی دیکە کە بە توندی ئەشکەنجەدرابوو، بردووە و لەسەر سنوور دایانناوە.

بەپێی وتەی کەسوکاری ئەو کۆڵبەرانە، دوای ئەوەی بەهرام سەمەدی خۆی دەگەیەنێتە گوندەکە، سەربازانی ئێرانی لە ڕووداوەکە ئاگاداردەکاتەوە و ئەو سەربازانەش دەچنە سەر تەرمی ئەو کۆڵبەرە، بەڵام داوا لە سەربازانی تورک دەکەن بەهۆی ئەوەی ئەشکەنجەدراوە، بە فەرمی لە دەروازەی سنوورییەوە ڕادەستی کاربەدەستانی ئێرانی بکەن، سەربازانی تورکیش تەرمەکە هەڵدەگرن و دەیبەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار