گۆران بژارده‌ى هاوپه‌یمانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان تاوتوێ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جڤاتی گشتی گۆڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سلێمانى به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بژارده‌کانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان، هه‌نگاوه‌کانی خۆڕێکخستنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان کۆبوه‌وه.
ئاسۆ ڕه‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕان به میدیاى فه‌رمى حزبه‌که‌ى راگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی بۆ تاوتوێکردنی پرسه ناوخۆییه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سه‌رۆکی جڤاتی گشتی و ئاسۆ ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن کۆبونه‌وه، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له ڕێکخستنه‌وه‌ی ئاماری ڕێکخستنه‌کان و ئاماده‌کاری ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکان و بازنه و ڕایه‌ڵه‌کان کراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی" هه‌نگاوه‌کان به‌ئاڕاسته‌ی به‌ستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی به‌ره‌وپێشچونی باشیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه:" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی هه‌ر پرسێکه‌وه بڕیاربدات، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌کانی بڕیارده‌دات و هه‌ر هه‌نگاوێکیان به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تی چاکه‌ی گشتی ده‌بێت و ئه‌و پێشنیارانه‌یان له‌لا په‌سه‌نده که ده‌چنه خزمه‌تی خه‌ڵکه‌وه".
