به‌تۆمه‌تى "سیخوڕ‌ى" پێشمه‌رگه‌یه‌کى کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرکراوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتاریه‌تى کومیته‌ى ناوه‌ندى کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران رایگه‌یاند:" پێشمه‌رگه‌یه‌کیان به‌تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى له شارى سلێمانى ده‌ستگیرکراوه، زۆربه‌ى ئه‌و لێدوان و ھه‌واڵانه‌شى له‌چه‌ند ڕۆژى پێشودا، ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌یسه بڵاوکراونه‌ته‌وه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه".
کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران (کۆمه‌ڵه) له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ڕۆژى 13ى نیسانى 2021 پێشمه‌رگه‌یه‌کى کۆمه‌ڵه، به‌ناوى (سمکۆ به‌نفشی) له سلیمانى له لایه‌ن ھیزه ئه‌منیه‌کانه‌وه به تۆمه‌تى ئه‌منى ده‌ستبه‌سه‌رکرا، هه‌ر له‌دواى ئاگاداربون له‌لایه‌ن به‌شى ئه‌منییه‌تى کۆمه‌ڵه، ئاسایشى سلێمانى ئاگادارکرایه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رباره‌ى ئه‌م که‌یسه ده‌ستیپێکرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که سه‌رئه‌نجام دواى چه‌ند ڕۆژ لێکۆڵینه‌وه، ئاگادارکرانه‌وه که ناوبراو به‌تۆمه‌تى "سیخورى" له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ھێزه ئه‌منیه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.
کۆمه‌ڵه ئه‌وه‌شى باسکردووه که "وێراى سوپاسى لایه‌نه ئه‌منى و دادوه‌ریه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له ئاگادارکردنه‌وه‌ى که‌یسى ناوبراو، چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامى کۆتایى لێکۆڵینه‌وه‌کان و بڕیارى دادگا ده‌که‌ین".
کۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه، زۆربه‌ى ئه‌و لێدوان و ھه‌واڵانه‌ى که له‌چه‌ند ڕۆژى پێشودا، ده‌رباره‌ى ئه‌م که‌یسه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ڕه‌تده‌کاته‌وه و "به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌م لێدوانانه له‌لایه‌ن نه‌یارانى کۆمه‌ڵه و به‌مه‌به‌ستى چه‌واشه‌کاریى بڵاو کراوه‌نه‌ته‌وه.".
