شەش هاوەن حەشدی شەعبی لە كەركوك دەكاتە ئامانج

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، شەش موشەكی جۆری هاوەن ئاراستەی بارەگایەكی سەربازی حەشدی شەعبی كراوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەك برینداری لێكەوتوەتەوە.
هەروەها بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئەمڕۆ شەممە 6 (شەش) موشەكی جۆری هاوەن ئاراستەی بارەگای فەوجێكی حەشدی عەشایەری سەر بەحەشدی شەعبی لە گوندی ئەبوشەهابی سەر بەقەزای داقوقی باشوری پارێزگای كەركوك كراوە.
هاوكات، ئەوەش روونكراوەتەوە كە لەئەنجامی ئەو موشەكانە، سێ سەربازی عێراقی و دو چەكداری حەشدی شەعبی برینداربون، هێزێكی زۆری ئەمنیش لەدەوروبەری شوێنی موشەكەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، تا ئێستاش سەرچاوەی ئەو موشەكانە نەزانراون.

بابهتی پهیوهندیدار