11تریلیۆن و 482 ملیار دینار لە بەغداوە دەنێردرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە 11 تریلیۆن و 482 ملیار دینار دیاریکرا.
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پێکهاتووە لە هەشت تریلیۆن و 161 ملیار دینار بۆ خەرجی، سێ تریلیۆن و 271 ملیار دینار بۆ وەبەرهێنان و 923 ملیار و 434 ملیۆن دیناریش وەکو خەرجیی حاکیمە دانراوە.
هەشت تریلیۆن و 161 ملیار بۆ خەرجی دانراوە، لەگەڵ سێ تریلیۆن و 271 ملیار و 384 ملیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان و 50 ملیۆن دیناری دیکەش وەکو زیادە دەچێتە سەر ئەو بڕە، هاوکات 923 ملیار و 434 ملیۆن و 626 هەزار دینار وەکو نەفەقاتی حاکیمە دانراوە.
هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە، لە ساڵێکدا 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار تەنیا بۆ مووچە پێویستە.

بابهتی پهیوهندیدار