عێراق: بەهای خۆراک بەرزبوەتەوەو هەژاری زیادیکردوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای مادە خۆراکییە بەڕێژەیەکی بەرچاو و هەڵاوسانی نرخەکان بەڕێژەی 5%، رێژەی هەژاری بۆ 27% بەرزبوەتەوە و وەزارەتەکەیان لەئێستادا بەرنامەیەکی گشتگیری چاکسازی و بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکانی هەیە، بەو پێیەی وڵات بەدو قەیرانی دارایی و تەندروستیدا تێدەپەڕێت و بەهای خۆراک بەرزبوەتەوە و هەژاریش زیادیکردوە.

 عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە، 19 نیسانی 2021 بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندوە، ی"دوای بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن هەڵاوسانی نرخەکان بەڕێژەی 4.9 بۆ 5% بەرزبوەتەوە، هەروەها رێژەی هەژاری گەیشتوەتە 26 بۆ 27 %".

ئاماژەی بەوەشكردوە، وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی چاکسازی و فریاگوزارییە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی وڵات و ئەو قەیرانەی دارایی و تەندروستییەی پێیدا تێپەڕدەبێت، بەرنامەکە ماوەی دو ساڵ بەردەوام دەبێت و کار لەسەر سێ ئاست دەکات لەوانەش باشترکردنی ئاستی ئابوری بە باشترکردنی دۆخی دارایی و پشتیوانی کەرتی تایبەت، ئاستی کۆمەڵایەتی بە پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و خوێندن، ئاستی سێیەمیش دۆزینەوەی میکانزمێکە بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان".

وەزارەتی پلاندانانی عێراق 16ی ئازاری ئەمساڵ رایگەیاندبو، رێژەی هەژاری لەوڵاتدا بۆ 25% کەمبوەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی 2020 رێژەی هەژاری لەوڵاتدا 31.7% بوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار