وەزارەتی تەندروستی: 14 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1277 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 14 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 716 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا نۆ هەزار و 229 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 1277 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە.
تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون
هەولێر: 256 تووشبوو
سلێمانی: 325 تووشبوو
دهۆك: 231 تووشبوو
هەڵەبجە: 13 تووشبوو
گەرمیان: 59 تووشبوو
ئیدارەی راپەڕین: 17
هاوکات 716 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:
هەولێر: 88 چاکبوونەوە
سلێمانی: 213 چاکبوونەوە
دهۆك: 354 چاکبوونەوە
هەڵەبجە: 4 چاکبوونەوە
گەرمیان: 47 چاکبوونەوە
راپەڕین: 10 چاکبوونەوە
لەو ماوەدا 14 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:
هەولێر: دوو گیانلەدەستدان
سلێمانی: سێ گیانلەدەستدان
دهۆک: نۆ گیانلەدەستدان
ئاماری گشتی:
پشکنینەکان: 1553674 پشکنین
تووشبووان: 140573 تووشبوو
چاکبووان: 118168 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 18515 کەس
گیانلەدەستدان: 3890 کەس
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
