وەزیری ناوخۆ: كوشتن و خۆكوشتن بۆتە دیاردە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كوشتن و خۆكوشتن لەهەرێمدا بۆتە دیاردە.
له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێر، باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه و دووپات كرایه‌وه به شێوازێكی نوێ و كورتخایه‌ن مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له‌و فه‌رمانگانه ڕایی ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 نیسانی 2021، دوای كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر، ده‌ستكه‌وتێكی تره، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌بێت و ده‌چێته خانه‌ی چاكسازی له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه له كاتێكی كورت و گونجاو مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ڕێزلێگیراوانه ڕایی بكرێ.
وەزیری ناوخۆ وتیشی" لێكۆڵینەوە لەهەموو كەیسەكان بەردەوامن و بەداخەوە بكوژی كچە 21ساڵەكەی هەولێیر لەناو شاردا نەماوە و لێكۆڵینەوە لێی بەردەوامە".
وه‌زیری ناوخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌و فه‌رمانگانه‌دا پێشكه‌وتن و بازدان دروست بووه و ده‌ستخۆشی بۆ خه‌مخۆری و دڵسۆزیی ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌كه‌ین.
ریبەر ئەحمەد، دوپاتیشی كرده‌وه: ڕه‌زامه‌ندیی هاووڵاتیان و ئاستی خزمه‌تگوزاری له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ره‌گه‌زنامه به هه‌مان شێواز و كواڵیتی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكرێ".
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه چاكسازی له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له رووی كارگێڕی و دارایی و خزمه‌تگوزاری له ئاستێكی باشدایه و هیوادارین له ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان بین.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شنگال، وتی: تا ئێسته ئه‌و هێزانه‌ی له شنگالن، هه‌مان ئه‌و هێزانه‌ن پێشتریش له‌وێن و هیچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕیككه‌وتنه‌كه نه‌كراوه، داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه.
كاری تیرۆریستییه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ی، لێكۆڵینه‌وه بۆ زانینی لایه‌ن و سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كار هاتووه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به ڕه‌وشی ناوچه سنوورییه‌كان كرد و وتی: ئه‌و كێشانه‌ی په‌كه‌كه دروستی ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ده‌ره‌كین و داوامان كردووه كه ئه‌م كێشانه له خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه، له دوا پێشهاتیشدا هاووڵاتییه‌ك به هۆی ئه‌و ڕه‌وشه‌وه بریندار بوو.
