سەرۆکی پەرلەمان: پیرۆزبایی لەگەلی کوردستان دەکەم بۆ پەسندکردنی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە دەنگی 97 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرا.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 20-04-2021ی پەرلەمانی کوردستان.  دوای پەسندکردنی پێشنیازەیاساکە وتی "بەبۆنەی پەسندکردنی پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی کوردستان دەکەین."

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەت کرد "بە زووترین کات رێنوێنییە پێویستەکان دەربکات. بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

به‌پێی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌ مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوه‌یه‌یە:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. 

دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم چەند پەرلەمانتارێک لەبارەی، زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە، رەخساندنی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان، هەمواری یەكەمی یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان و چەند بیرۆکەیەکی دیکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار