تەندروستی هەرێم: ڕۆژانە هەزاران كەس توشی كۆرۆنا دەبن و سەرو پێنج كەس گیان لەدەستدەدەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 7323 (حەوت هەزار و سێسەدو بیست و سێ) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 1151 (هەزار و سەدو پەنجاو یەک) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 728 (حەوتسەدو بیست و هەشت) نەخۆش چاکبونەتەوە و شەش کەسیش مردون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێردا 7323 (حەوت هەزار و سێسەدو بیست و سێ) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 2161 لە هەولێر، 1937 لە سلێمانی، 2435 لە دهۆک، 152 لە هەڵەبجە، 576 لە گەرمیان و 62 لە راپەڕین بون، 1151 (هەزار و سەدو پەنجاو یەک) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 250 لە هەولێر، 392 لە سلێمانی، 417 لە دهۆک، 30 لە گەرمیان و پێنج توشبو لە راپەڕین بون.

بابهتی پهیوهندیدار