كازمی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگرت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جێبه‌جێكردنی بڕیاری دانانی باجی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگرت كه پێشتر به رێنمایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاراسته‌ی داموده‌زگاكان كرابو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی ئاشكرایكرد، مسته‌فا كازمی بڕیاریداوه كاركردن به‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رابگرێت كه تایبه‌ته به دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشنان و ره‌تیكردوه‌ته‌وه، كار به‌و نوسراو بكرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه گشتاندنی بۆ داموده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان پێكراوه.
15ی ئه‌م مانگه، نوسراوێكی عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق بڵاوكرایه‌وه كه 14ی ئه‌م مانگه ده‌رچوه، داوا له ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بڕیاری دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگی (نیسان/4)ه‌وه جێبه‌جێبكرێت.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوه‌ش، هه‌یسه‌م جبوری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییمان به‌رچاو كه‌وت كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه‌ی (ج) له مادده‌ی 34 ئه‌وی یاسای بودجه‌ی گشتی به‌واژۆی عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی ده‌رچوه و تایبه‌ته به بڕینی بڕێك پاره یاخود دانانی باج له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌كارهێنانی مادده‌ی 34ی یاسای بودجه ورد نیه و نادروسته به‌و شێوازه‌ی له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتوه، چونكه ئامانجی نادده‌كه‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێخۆشبونه گومرگی و باجه هه‌ڵواسراوه‌كانی هاورده‌كردنه ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیش به موچه یاخود داهاتی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه.
