ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم تۆرێکى "تیرۆرستى" ده‌ستگیر ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستگیرکردنى تۆڕێکى گه‌وره‌ى داعشى راگه‌یاند که والى فه‌للوجه‌ى تیادایه و له 22 ھه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنى جیاجیادا له سلێمانی، گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادق و پشده‌ر 22 "تیرۆریست" ده‌ستگیرکراون و روبه‌ڕوى یاسا‌و دادگا ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى نیسانى 2021، ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى دانپێنانى تۆمه‌تباران ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئه‌و که‌سانه "پیلانیان هه‌بوه چه‌ند شانه‌یه‌کى نه‌نوستوى داعش دروستبکه‌ن له‌ھه‌رێم و خۆیان بۆ چه‌ند کرده‌وه‌یه‌ک ئاماده‌بکه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ئه‌و "تیرۆرستانه" راھێنانیانپێکراوه له‌سه‌ر دروستکردنى عه‌بوه‌و مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى و پیلانیان داناوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ند شوێنێک و رفاندنى خه‌ڵک و تیرۆرکردنى ئه‌فسه‌رانى ئه‌منى به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى رۆڵیان ھه‌یه له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر".
ده‌قى راگه‌یه‌نراوى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان:
ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم پیلانێکى تیرۆریستانى داعش ئاشکراده‌کات که له‌خۆڕێکخستن و ئه‌نجامدانى چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆریستى بون و له 22 ھه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنى جیاجیادا له سلێمانى و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق و پشده‌ر 22 تیرۆریست ده‌ستگیرده‌که‌ن و رووبه‌ڕووى یاسا‌و دادگایان ده‌که‌نه‌وه
که یه‌کێکیان تیرۆریستى ھه‌ره‌تاوانبار ئه‌بو عه‌لى جومه‌یلى والى فه‌لوجه یه که به‌ناسنامه‌ى ساخته‌وه ھاتبووه سنورى ھه‌رێمى کوردستان.
پاش کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و ده‌ستخستنى به‌ڵگه له‌سه‌ر تاقم و گروپێکى تیرۆریستى داعش که له چه‌ند شارێکى ھه‌رێم له‌خۆڕێکخستندابون و مه‌رامیان بو چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى ئه‌نجامبده‌ن.
به‌بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ئاسایشى سلێمانى له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه، لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێکرد و پاش گه‌ڕان و شه‌ونخونى و چاودێریکردنیان و کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى ، سه‌ره‌داو به‌ده‌ستھات و ته‌واوى جموجۆڵه‌کانشیان خرایه ژێرچاودێرى و پیلانه‌کانیان ئاشکراکران و ناسنامه و زانیارى که‌سى تیرۆریستان ده‌ست ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى که‌وت .
دواى ره‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌رى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایش له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکى به‌رفراوانى ھاوبه‌ش له ژێرچاودێرى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانی، گه‌رمیان ، رۆژئاواى سلێمانى ، شاره‌زوور ، راپه‌ڕین ھه‌ر 22 تیرۆریسته‌که که‌له‌چه‌ند شانه‌یه‌کى نه‌نوستوى داعش خۆیان رێکخستبو، پێش ئه‌وه‌ى مه‌رامه‌کانیان بۆ تێکدانى ژیانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک جێبه‌جێبکه‌ن ده‌ستگیرکران.
ئۆپراسیۆنه‌کان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بون؛
رۆژى 2021/2/25 تیرۆریست ( ز . س ) ناسراو به‌ئه‌نه‌س کوردى ، دواى چاودێریکردنى که به‌نیازبوو ھه‌ڵبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێم ، له‌لایه‌ن ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى راپه‌ڕین و شاره‌زور ، له پشده‌ر ده‌ستگیرکرا .
تیرۆریستى تاوانبار له‌ڕێگاى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه له‌ساڵى 2019 فکرى توندڕه‌وى داعشى وه‌رگرتوه و ساڵى 2020 په‌یوه‌ندى به‌ستوه به گروپێکى تیرۆریستى له سلێمانى و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق که‌پیلانى دانانى ئاڵاى داعش و کرده‌وه تیرۆریستیه‌که‌یان دانابوو له‌و شاره ، و چه‌ندین تیرۆریستى فێرى دروستکردنى عه‌بوه‌و ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌کان کردوه‌و مه‌رامیان بوه چه‌ند کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامبده‌ن و ھیجره‌ت بکات بۆناو داعش .
رۆژ 2021/3/25ى له رێوشوێنێکى ئه‌منى توندوتۆڵ و ھه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره‌و سه‌رکه‌تووى ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى له‌چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریستى ھه‌ره‌تاوانبار و له‌یاسا ھه‌ڵھاتو( ح . م ) ناسراو به ئه‌بو عه‌لى جومه‌یلى والى فه‌لوجه ده‌ستگیرکرا که‌ده‌ستى سوره له‌چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆریستى و دژبه‌مرۆڤایه‌تى
که سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندى ھه‌بوه به‌رێکخراوى تیرۆریستى قاعیده‌و له‌ساڵى 2014 به‌یعه‌تى داوه به‌تیرۆریستانى داعش و وه‌ک چه‌کدارێکى ھه‌ره‌تاوانبار به‌شدارى و سه‌رپه‌رشتیى ده‌یان کرده‌وه‌ى تیرۆریستى کردوه دواتر کراوه به جێگرى والى ویلایه‌ته‌کانى باکور و پاشان بووه به والى و ئه‌میرى فه‌لوجه.
رۆژى 2021/4/1 له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکى تر‌ى ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و گه‌رمیان ھه‌رسێ تیرۆریستى تاوانبار ( چ .ف ) ناسراو ابودردا و یونس کوردى و ( م . ح ) و ( م .ح .ع ) ناسراو به عه‌لى کوردى له‌که‌لار ده‌ستگیرکران .
له‌لایه‌کى تره‌وه ھه‌مان شه‌و تیمێکى سه‌ربازى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى له چه‌مچه‌ماڵ له پێنج ھه‌ڵمه‌تى سه‌رکه‌وتو و پشتبه‌ستو به‌زانیارى ورد 5 تیرۆریستى تر له‌یه‌ک کات و ساتدا ده‌ستگیرکران که پێکھاتبون له‌تیرۆریستان (ئ . ھ ) ( ش . ب ) ناسراو به ھاران و ( س . ن ) و ( ھ .ئ ) و ( ئ . ن )
لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وام بون و به‌دواداچوونه‌کان چڕترکرانه‌وه و له رۆژى 2021/4/2 له ھه‌شت ئۆپراسیۆنى سه‌رکه‌وتوى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى گه‌رمیان ھه‌شت تیرۆریست تر‌ى ھه‌مان شانه‌ى نه‌نستوى داعش ده‌ستگیرکران که ( ھ .ع ) و ( م .ن ) له کفرى و ( د.س ) ناسراو به ( د . بوخارى ) و ( ش . ع ) و ( ع .ع ) ناسراو به بن لادن کوردى و ( ئ .ح ) ناسراو به ئه‌بو شه‌ھاب و ( م .ج ) ناسراو محه‌مه‌د کوردى له که‌لار و ( م .ن ) له باوه‌نور ده‌ستگیرکران .
ھه‌ر په‌یوه‌ست به‌م تاقم و گروپه توندڕه‌وانه‌ى تیرۆریستانى داعش ، ھێزه‌کانى ئاسایشى سلێمانى و گه‌رمیان رۆژى 2021/4/3 ھه‌ر له‌که‌لار تیرۆریست ( م. ئ ) ناسراو به حه‌بیب ده‌ستگیراو پاش رۆژێک 4/4 ھه‌ردوتیرۆریست ( ر .ئ ) و ( ج .س) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س له سلێمانى و ( ئ. ح ) له کفرى ده‌ستگیرکران.
پاش لێکۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنى وته‌ى تیرۆریستان و داننان به تاوانه‌کانیان ئاشکرایانکرد ، پیلانیان بوه چه‌ند شانه‌یه‌کى نه‌نوستوى داعش دروستبکه‌ن له‌ھه‌رێم و خۆیان بۆ چه‌ند کرده‌وه‌یه‌ک ئاماده‌بکه‌ن ، راھێنانیانپێکراو له‌سه‌ر دروستکردنى عه‌بوه‌و مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى و پیلانیان داناوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ند شوێنێک و رفاندنى خه‌ڵک و تیرۆرکردنى ئه‌فسه‌رانى ئه‌منى به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى رۆڵیان ھه‌یه له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر ، له‌گه‌ڵ شکاندنى کێلى شه‌ھیدانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش ، ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنج و ھه‌ڵوه‌سته‌شه تیرۆریستان له‌رێگاى تۆڕه‌کۆمه‌ڵاتییه‌کانه‌وه فیکرى توندره‌وى داعشیان وه‌رگرتوه‌وه و ھه‌مان تۆڕیان به‌کارھێناوه بۆ فراوانکردنى تاقم و گروپه‌کانیان و چه‌ندین په‌یج و ئه‌کاونتیان داناوه بۆ بانگه‌شه‌کردن و وانه‌ى ته‌کفیر و توندڕه‌وییان خوێندوه‌و ته‌کفیرى ھه‌ر مامۆستایه‌کى ئاینى و ھاووڵاتییه‌کیان کرده‌وه که له‌ژێرگاریگه‌رى بیرى توندڕه‌وییان نه‌بووبێت .
ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ھه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌و سه‌رکه‌وتوه‌ى ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، گه‌رمیان ، رۆژئاواى سلێمانى ، شاره‌زور ، راپه‌رین ، سوپاس و پێزانینى بێپایان ده‌رده‌بڕێت ، بۆ ماندوبون و شه‌ونخونى و ئازایه‌تى ئه‌و ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانه‌ى ئاسایش که وه‌ک سه‌ربازى ون له‌خه‌مى ئۆقره‌یى و ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئارامى ھه‌رێمدان و به‌گیانیان سه‌روماڵى خه‌ڵک ده‌پارێزن ، ئه‌مه ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌شه ھه‌مو تۆمه‌تبارانى یاسا شکێن و تیرۆریستان و سه‌رپێچیکاران و پێشێلکاران و ئه‌وانه‌ى دادگا داوایانده‌کات ، له‌ده‌ست ھێزه‌کانمان رزگاریان نابێت و ھه‌ر پیلانێکیان ھه‌بێت سه‌رئه‌نجام پێش جێبه‌جێکردنى پشت به‌خواى گه‌وره ئاشکراده‌کرێن و راپێچى به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌کرێن . که‌له‌پشت ھه‌مو سه‌رکه‌وتنه‌کانیشماندا کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان رۆڵى دیار‌و به‌رچاویان ھه‌یه له‌ھاوکارى و پشتیوانیکردنى ھێزه‌کانمان که جێگاى پێ‌زانین و ستایشى به‌رده‌واممانه .
ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان
ھاوپێچ دانپێدانانى تیرۆریستان:
( ح . م ) ناسراو ئه‌بو عه‌لى جومه‌یلى والى و ئه‌میرى فه‌لوجه
( ز . س ) ناسراوه به ئه‌نه‌س کوردی
( ش .ب ) ناسراوه به ھاران کوردی
( ع . ع ) ناسراوه به بن لادن کوردى
( م . ح ) ناسراوه به عه‌لى کوردى
