حکومه‌ت تاوتوێى پڕۆژه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان کۆده‌بێته‌وه دواپێشھاته‌کانى بوارى ئه‌منى له ھه‌رێم و ئاماده‌کاریه‌کانى بوارى بودجه‌ى هه‌رێم تاوتوێ ده‌کات.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکردوه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان و به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دواپێشھاته‌کانى بوارى ئه‌منى له ھه‌رێمى کوردستان و ھێرشه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ھه‌ولێر و ره‌وشى لێکۆڵینه‌وه و ھه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕو.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ھێڵه‌گشتییه‌کانى ڕه‌شنوسى یه‌که‌مى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ھه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 له بواره‌کانى داهات، خه‌رجی، قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌کان و کورتهێنان باسى لێوه‌ده‌کرێت.
حکومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى حه‌وت ساڵه پێشێلى یاسا ده‌کات و بودجه‌ى نه‌ناردوه بۆ په‌رله‌مان هیچ زانیاریه‌کى وردیش له‌باره‌ى داهاته‌کان و خه‌ریجه‌کان نازانرێت.
