داوایه‌ک ئاراسته‌ى سه‌رۆکى پارتى و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌نته‌رى میترۆ له په‌یامێکدا داوا له هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى و سه‌رۆکى پارتى ده‌کات، بگه‌رێنه‌وه بۆ پرنسیپه‌کانى ململانێى سیاسى مه‌ده‌نى و شارستانی، دڵنیابن له‌وه‌ى ئه‌و شێوازه له به‌کارهێنانى میدیا، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به کوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى نیسانى 2021، سه‌نته‌رى میترۆ بۆ‌داکۆکیکردن له مافى ڕۆژنامه‌نووسان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که ئاڕاسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردوه رایگه‌یاندوه" داواتان لێده‌که‌ین پاڵپشت به به‌رپرسیارێتى حزبى و نیشتمانیتان، کاربکه‌ن بۆ کۆتایهێنان به‌و هێرش و ناوزراندنه‌ى میدیاى سێبه‌رى هه‌ردوو حزبتان به پاره‌ى سیاسى بره‌وى پێده‌ده‌ن و یاده‌وه‌رى گشتى گه‌راندۆته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆ".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه، سه‌نته‌رى میترۆ ده‌یان په‌یوه‌ندى و داواکارى له لایه‌ن هاوڵاتیان، که‌سایه‌تى نیشتنمانپه‌روه‌رى ئه‌کادیمی، مافناس، چالاکوان، قوتابیان، وه‌زشه‌وان، کاسبکار، داکۆیکارى مافى ژنان، ژنى ماڵ، جوتیاران، پێگه‌یشتووه داوامان لێده‌که‌ن بجوڵێین، فشار بکه‌ین به ئاراسته‌ى کۆتایهێنان به دیارده‌ى ناوزڕاندن و چه‌واشه‌کارى که هاوڵاتییانى تینوو بۆ گۆرانکارى بێزارکردووه، له برى مژده‌ى ئاشته‌وایی، میدیاى به‌کرێگیراو به پاره‌ى سیاسییه‌کان، ده‌روونى ماندوویانى هێنده‌ى تر ماندوو کردوه.
" خه‌ڵکى په‌رۆش بۆ ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تی، لایه‌نگرانى ململانێى سیاسى مه‌ده‌نى و شارستانین، نه‌ک په‌نابردن بۆ هه‌ڵمه‌تى میدیاى ئاستنزم و هه‌وڵى یه‌کترخستن و له‌که‌دارکردنى که‌سێتى و که‌رامه‌تى مرۆیی، که به درۆى ئه‌و ده‌زگایانه و به‌درواى سیاسى به شێوه‌یه‌کى کارا بره‌وى پێده‌درێت"، سه‌نته‌رى میترۆ وا ده‌ڵێت.
سه‌نته‌رى میترۆ له‌به‌شێکى تر‌ى په‌یامه‌که‌یدا داوا ده‌کات بگه‌رێنه‌وه بۆ پرنسیپه‌کانى ململانێى سیاسى مه‌ده‌نى و شارستانی، دڵنیابن له‌وه‌ى ئه‌و شێوازه له به‌کارهێنانى میدیا، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به کوردستان، حزبه‌کانتان، کارى میدیاى پیشه‌یی.
هاوکات، ئه‌وه‌شیان ڕوونکردووه‌ته‌وه که سه‌نته‌رى میترۆ به‌درککردنى به‌و مه‌ته‌رسییه گه‌ورانه‌ى که له ئه‌نجامى شه‌رى ناره‌واى میدیاى هاتۆته ئاراوه، له په‌رۆشى بۆ ئاشتى کوردستان، به‌جدى سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه راده‌کێشین، ره‌نگه ئه‌م شه‌ره بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى له به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌کانتان بشکێته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یکى به‌رده‌وام له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌یارى کوردستان و ئه‌زمونه‌که‌ى شکاوه‌ته‌وه، زه‌مینه‌یش خۆش ده‌کات، له قۆناغێکى تردا هه‌مان ئامرازى میدیایى هێزى بزوێنه‌ری، بچنه خزمه‌تى نه‌یارو تینوو بۆ تێکدانى ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه داواتان لێده‌که‌ین به قوڵى وجوان بیرى لێبکه‌نه‌وه، ئێستا له‌ده‌ستى خۆتاندایه، په‌رۆشى بنوێنن به‌ر له‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى بترازێ، له‌ده‌ستى خۆتان ده‌ربچێت.