وتەبێژی حكومەتی هەرێم: 25ی مانگ موچە دابەشدەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێم ئامادە دەكرێت و ئاشكرایدەكات " 25ی مانگ موچە دابەشدەكرێت" .

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ئەمرۆ سێ شەممە، 21 نیسانی 2021 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" 25ی مانگ موچە دابەشدەكرێت  دەست دەكرێت بە دابەشكدرنی موچە و بەڵام تا ئێستا نازانرێت لیستی موچە چۆن دەبێت".

لەبارەی مووچەو لێبڕینی مووچەشەوە، رایگەیاند: تائێستا سیناریۆی لێبڕینی مووچەی یەكلانەبوەتەوە، چونكە چاوەڕێی كۆبوونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین و لەسەر بنەمای داهاتەكان بڕیاری دەدەین و وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانیش ئەو كارە دەكەن و بڕەكەی دیاری دەكەن.

لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانیشەوە، وتی: نیگەرانین لەدەوامی فەرمانگەكانی لەئیدارەی پارێزگای سلێمانی و خەم ساردی هەیە، فەرمانمانداوە بە پارێزگار كاری لەسەر بكات و بەدواداچوون بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار