لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر كێڵگەی نەوتی بای حەسەن پۆلیسێك كوژرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیل چوونەتە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و هەوڵی تەقاندنەوەی بیرە نەوتەکانیان داوە.

 پاسەوانانی بیرەنەوتەکان رووبەڕووی چەکدارەکان بوونەتەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و پۆلیسێکیش برینداربووە.

ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە ناوی شوکر مەحموود تەهایە، بریندارەکەش ناوی موعەزەز عەلی حوسێنە هەردووکیان خەڵکی گوندی بای حەسەنن.

بای حەسەن بەدووری پێنج کیلۆ مەتر دەکەوێتە باشووری قەزای دوبز پێشتریش لە مانگی رابردوودا دووجار هێرشکراوەتە سەری.

لە ماوەکانی رابردوودا چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجووڵ کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، لەکاژێر 12:30 خولەکی بەرەبەیانی 1-5-2021 لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە دروستبوو. بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

خاڵەکەی پێشمەرگە نزیک لە سەنگەرێکی سوپای عێراق بوو، لە هێرشەکەدا تەقە لە هەر سێ لاوە دروست بووە. ئەو سەنگەرەی پێشمەرگە دەکەوێتە نزیک بەرزاییەکانی زورگەزراو و شێراوە و نزیکە لە سەنگەرەکانی سوپای عێراق. لیوای 10ـی پێشمەرگەش لەو سەنگەرە جێگیرن. 

هەر لەو رۆژەدا داعش چەند هێرشێکی دیکەیشی بۆ سەر سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی لە خۆرئاوای کەرکووک ئەنجامدا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار