سه‌له‌فیه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کوردانى ڕۆژهه‌ڵات

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێکى ڕابه‌رى حزبى کۆمۆنیسى کرێکاراى حیکمه ده‌ڵێت:"سه‌له‌فیه‌کانى ناو شارى مه‌ریوان به‌ناوى دینه‌وه به چه‌قۆ و شمشێر هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکانى کوردانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان".
عبدڵاى دارابى، ئه‌ندامى ڕابه‌رى حزبى کۆمۆنیسى کرێکاراى حیکمه، له لێوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌و سه‌له‌فیانه، شه‌و به قه‌مه و شمشێره‌وه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌کى دارسێران له شارى مه‌ریوان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کوڕه بدۆزنه‌وه که ئێواره‌که‌ى رێگه‌یان پێ گرتبوو هاتنه سه‌رى و ده‌ستى و سه‌ریان شکاندبوو و ویستبویان هه‌ڵبێن، بۆیه ژنان و کچانى ئه‌و ناوچه‌یه به به‌رد و دار راویان نانن".
زیاتر رونیکردوه و وتى" ئه‌و سه‌له‌فیانه ئێستا بۆنى ئه‌وه‌یان کردووه که جمورى ئێران به هێرشى خه‌ڵکى ئێران ئه‌مساڵ بێت یان سالێکى تر ده‌ڕوخێت ده‌یانه‌وێت له‌ئێستاوه جێگه و پێگه‌یه‌ک بۆ خۆیان بگرن و کۆشک و ته‌لار و سامانه‌که‌یان له‌ده‌ست نه‌چێت بۆیه به‌هانه به‌م خه‌ڵکانه ده‌گرن".
عبدڵاى دارابى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئه‌و سه‌له‌فیانه به‌ناوى دینه‌وه دێن و ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه به‌رامبه‌ر خه‌ڵک ده‌که‌ن و وتیشى" ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕانه شه‌ڕى دینیه، به‌ڵام خۆى وانیه هه‌ر که‌س ئازاده له‌دواى هه‌ژده ساڵى".
عبدڵاى دارایى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌م کاره‌ى سه‌له‌فیه‌کان کاردانه‌وه‌ى ناوخۆى هه‌موو شاره‌کان لێ که‌وته‌وه و خه‌ڵک له‌زۆر لاوه پشتگیرى خه‌ڵکى (دارسێران) ى کردووه بۆ ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه و وتى" خه‌ڵک له‌هه‌موو شاره کوردیه‌کانه‌وه پشگرى خۆیان بۆ خه‌ڵکى دارسێران ده‌ربڕیوه و کۆده‌نگى ناوخۆیى دروست بوو".
عبدڵاى دارابى ئه‌وه‌شى وت" ئه‌و هیچ راست نیه به بیانوى دروست کردنى مادده کهولیه‌کان هێرش بکرێته سه‌ر خه‌ڵکى ئه‌م ناوچانه، چونکه ئه‌وه هچ بنبه‌مایه‌کى نیه، به‌ڵام خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌یه کۆڵبه‌رن ڕه‌نگه مادده کهولیه‌کانیان هێنابێته ماڵه‌وه به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌ى دروستى بکه‌ن".
ئه‌ندامه‌که‌ى رابه‌رى حزبى حیکمه، وتیشى" ئه‌و سه‌له‌فیانه خۆیان و که‌سوکاریان زیاتر مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه و به‌کاریده‌هێنن بۆیه ئه‌وانه ته‌نیا بیانوون، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک کۆت و به‌ند بکه‌ن و جێگه‌ى خۆیان بکه‌نه‌وه له ناوچه‌کاندا".
ئه‌م گروپه سه‌له‌فیانه‌ى ناو شاره کوردیه‌کانى ئێران زۆربه‌یان له مه‌ریوان و سنه و زۆربه‌ى ناوچه‌کانى دیکه بوونیان هه‌یه، چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وپێش له شاری مه‌ریوان، ژماره‌یه‌ک له سه‌له‌فییه‌کان، هه‌وڵیانداوه که‌سێک به (چه‌قۆ) له پێشچاوی خه‌ڵکه‌وه سه‌رببڕن، به‌ڵام خه‌ڵکی ئاماده‌بووی ڕووداوه‌که ڕێگه‌یان پێناده‌ن، دوای ڕاوه‌ستانه‌وه و په‌لاماربردنیان بۆ سه‌ر سه‌له‌فییه‌کان که‌سه‌که ئازاد ده‌که‌ن له ده‌ستییان.
بوته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حزبى کۆمه‌نیستى کرێکارى به‌ره‌ى سه‌له‌فیه‌کان له‌ئێران دا 42 ساڵه بوونیان هه‌یه و به‌ره‌ى ئیخوانیه‌کانن، زۆر جارى دیکه هێرشیان کردۆته سه‌ر خه‌ڵکى ناوچه کوردیه‌کان و به‌تایبه‌تى دژى ژنان.
