وه‌زیرى ناوخۆ راگه‌یه‌ندراوێکى" توند" بڵاوده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن که"به ڕاى گشتى راده‌گه‌یێنین که پاراستنى ئارامى وسه‌قامگیرى ناو هه‌رێمى کوردستان به گشتى وهه‌ولێرى پایته‌خت هێڵى سووره ورێگا ناده‌ین له ژێر هیچ بیانوویه‌ک و له ژێرناوى هیچ گرووپێک ، ئه‌م سه‌قامگیریه تێک بدرێت".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ده‌شڵێت:"داواش له‌و گرووپانه‌ى به ناو ئاشتى وئازادى ده‌که‌ین خۆیان نه‌که‌نه ئامرازێک بۆ تێکدانى بارى ئه‌منیى هه‌رێم. ئه‌گه‌ر به ڕاستیش نیازیان ئاشتى وئارامییه، با ڕووى قسه‌کانیان ئاراسته‌ى قه‌ندیل بکه‌ن".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زیرى ناوخۆ:
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ندین جار چه‌کدارانى په‌که‌که په‌لامارى ھێزى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان داوه و چه‌ندین ئه‌فسه‌ر وپێشمه‌رگه‌یان شه‌ھید و بریندار کردووه و ھه‌موو ھه‌وڵیان بۆ تێکدانى ئارامى وئاسایشى هه‌رێمى کوردستانه. به‌داخه‌وه له ڕۆژانى رابردووش‌دا شه‌ش پێشمه‌رگه‌یان شه‌ھید کرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى تریش بریندار بوون .
چه‌ندین ساڵه به‌ھۆى بوونى چه‌کدارانى په‌که‌که سه‌دان گوند و ئاوایى ناوچه سنووریه‌کان چۆلکراون و زیانێکى زۆرى ماددى به‌ر هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچانه که‌وتووه. هاوکات به‌رده‌وام ھه‌وڵى ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى ھه‌رێمى کوردستان و دروستکردنى پشێوى و نا ئارامیان له ناو هه‌رێم داوه ، ئه‌ویش به ڕێگاى جۆراوجۆر له‌وانه له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌ک به‌شێک له پیلانه‌کانیان له دژى ھه‌رێم و به ھاوکارى ده‌ستێکى ناوخۆیی، چه‌ندین ھاووڵاتى خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌وروپاییان ناردووه بۆ ناو هه‌رێم بۆ به کارهێنانیان وه‌ک ئامرازێک بۆ تێکدانى سه‌قامگیریى ناو هه‌رێم له ژێر ناوى گرووپى به‌ناو ئاشتى و ئازادی.
لێره‌دا به ڕاى گشتى راده‌گه‌یێنین که پاراستنى ئارامى وسه‌قامگیرى ناو هه‌رێمى کوردستان به گشتى وهه‌ولێرى پایته‌خت هێڵى سووره ورێگا ناده‌ین له ژێر هیچ بیانوویه‌ک و له ژێرناوى هیچ گرووپێک ، ئه‌م سه‌قامگیریه تێک بدرێت.
داواش له‌و گرووپانه‌ى به ناو ئاشتى وئازادى ده‌که‌ین خۆیان نه‌که‌نه ئامرازێک بۆ تێکدانى بارى ئه‌منیى هه‌رێم. ئه‌گه‌ر به ڕاستیش نیازیان ئاشتى وئارامییه، با ڕووى قسه‌کانیان ئاراسته‌ى قه‌ندیل بکه‌ن چونکه شه‌ڕانگێزى ونائارامى له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، پێویسته ئه‌و گرووپانه داوا له په‌که‌که بکه‌ن چیتر ده‌ست نه‌خاته ناو کاروباره‌کانى هه‌رێمى کوردستان وسنوورێک بۆ شه‌ڕفرۆشییه‌کانیان و دژایه‌تى خه‌ڵکى ئاشتیخوازى هه‌رێمى کوردستان دابنێن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
10-6-2021
