ئەمساڵ حەج ئەنجام نادرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

سعودیە رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی کۆرۆناوە رێگە بە ئەنجامدانی گەشتی حەج لەدەرەوەی وڵات نادەن و تەنیا رێگە بە 60 هەزار کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە دەدەن حەج بکەن.

ئەمرۆ شەممە، 12 حوزەیرانی 2021 وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تەنها هاوڵاتیانی سعودیە رێگەیان پێدەدرێت حەجبکەن و ژمارەکەش سنوردارکراوە بۆ 60 هەزار حاجی.

لەراگەیانراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردوە، هۆکارێکی دیکەی داخستی مەککەی پیرۆز بەڕوی حاجیانی جیهاندا دەرکەوتنی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنایە لەو ناوچەیەدا، بەوەش سەلامەتی مسوڵمانانی جیهان دەپارێزن.

راگەیانراوەکەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردوە، دواتر میکانیزم و مەرجەکانی بەشداریکردن لەمەڕاسیمی حەجی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیانی خۆشیان بڵاودەکەنەوە، کە دیارترینیان کوتانە دژی کۆرۆنا لەگەڵ سەلماندنی ئەوەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.

جەختیشیکردۆتەوە، ئەو هەنگاوەیان بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام بەڕێوەدەچێت کە کاری لەپێشینە سەلامەتی و تەندروستی حاجییانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار