مەترسیی شەڕی ناوخۆیی کوردان و راستیی رۆشنبیران

سیروان ڤیان

3 ساڵ لەمەوپێش



سیروان ڤیان

کاتێک مرۆڤ دەڵێت، رۆشنبیر، هونەرمەند، ئەکادیمیسیەنەکان و... هتد. گروپێکی بەرفراوان بەمێشکی مرۆڤدا دێت، کە کۆمەڵگە بەهایان پێدەدات. ئەوان لەناو کۆمەڵگەیەکی وەک کۆمەڵگەى کورددا، کە لەژێر داگیرکەرییەکی قوڵدا دەژی بەکەسانی خاوەنی هەستێکی قوڵ و بەهێزی ئازادی چاویان لێدەکرێت. بەپێی وڵات و کۆمەڵگەکانی تر زیاتر بەهاو نرخ بە رۆشنبیرەکانی دەدات و کاریگەریی ئەوانیش لەسەر کۆمەڵگە زیاترە. کاتێک وڵات و کۆمەڵگە لەژێر پاکتاوکردن و داگیرکەریی قورسدا بن و رووبەڕووی لەناوچوون ببنەوە، تێگەیشتن لەو راستییە و باسکردنی بەبەها دەزانرێت. بۆ ئەوەش بەهاو نرخی رۆشنبیرانی کوردیش بەشێوەی ئاسایی زیاترە.

 هەندێکجار هەندێک رۆشنبیرو تەنانەت زۆرێکیشیان دەڵێن، بەئەندازەی پێویست لەلایەن کۆمەڵگەوە گرنگی و متمانەیان پێنادرێت و پشتیوانییان لێناکرێت. ئەوە راست نییە. ئەو بۆچوونە دەرەنجامی هەڵوێستی بورژوازیی بچووکە، کە لەکۆمەڵگە دابڕاوەو خۆی لەسەر بەهاکانی کۆمەڵگە دەژیەنێت. هۆکاری ئەوەى، کەگەل بەهاو نرخ بە رۆشنبیران دەدات و راستییان لەبەرچاودەگرن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بەفیکرو وتەکانیان بەشداری لەڕەوتی جوڵانەوەى ئازادیدا دەکەن. هەروەها لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن و ئەو بیرو بۆچوونانەدا، کەهۆشمەندی لێڵ و ناڕوون دەکەن، دەوەستنەوە و باس لەڕاستییەکان دەکەن. هەڵبەت زۆر جار ئەوە پێویستی کردووە، کە قوربانی بدەن، هەر خۆی رۆشنبیریی راست و دروستیش ئەو قوربانیانە لەبەرچاو دەگرێت. لە رەوتی تێکۆشانی جوڵانەوەى ئازادیدا گەلی کورد، کە سەد ساڵی تێپەڕاندووە ئەو نموونەیەیان زۆرن و لەجیهانیشدا نموونەی زۆری لەو شێوەیە هەیە.

بۆ ئەوەى لەنێوان هێزە سیاسییەکانی کورددا پێکدادان روو نەدات، ئەوە ماوەیەکە لایەنە جۆراجۆرەکان هەندێک خەبات بەڕێوەدەبەن. ماوەیەک لەوە پێش هەندێک مرۆڤ، کە خۆیان بە دۆستانی کورد پێناسە کردبوو هاتن بۆ باشووری کوردستان تاوەکو شەڕی ناوخۆیی روونەدات و بۆ ئەوەش بانگەوازیان کرد. بەپێی ئەوەى لەئەوروپاوە ئەو مرۆڤانە هەستان و هاتن بۆ کوردستان، یانی دۆخەکە گەیشتبووە ئاستێکی مەترسیدار. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندو رۆشنبیران هاتن بۆ هەولێرو کۆنفرانسی رۆژنامەنووسییان رێکخست. ئەوانیش باسی مەترسیی پێکدادانی ناوخۆییان کردو شیکارییان بۆ ئەنجامە خراپ و نەرێنییەکانیان لەسەر گەلی کورد  کرد بۆ ئەوەى پێکدادان روونەدات بانگەوازیان بڵاوکردەوە.

 لەقۆناغێکی وەهادا خەباتی لەو شێوەیە زۆر گرنگن، چونکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەجیهاندا هاوسەنگییەکان دەگۆڕدرێن. بەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەروبن بوون و گۆڕانکاری و داڕشتنەوەیەک هەیە. بۆ ماوەى (١٠٠) ساڵ هاوسەنگییە سیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەدژی گەلی کورد بوون. کورد لەلایەن هێزە داگیرکەرە جیهانییەکانەوەو بەهەموو شێوەیەک مەحکومی لەپاشدا مانەوەو لەناچوون کرابوو. گەلی کوردیش لەو دۆخە زیانی گەورەی بەرکەوت. رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ئەنفال کرایەوە، بەڵام لەئەنجامی تێکۆشان و قوربانییە زۆر گەورەکاندا گەلی کورد گەیشتووەتە ئاستێک، کە یەکێتیی دیموکراتیک و نەتەوەیی خۆی پێکبێنێت و رزگاریی خۆی بەدەستبهێنێت.

بەڕاستی تەنها شەڕێکی ناوخۆیی دەتوانێت بەرەوپێشچوونەکان راوەستێنێت، یان بیگەڕێنێتەوە بۆ دواوەوە. لەدەرەوەی ئەوە هیچ ئاستەنگ و لەمپەرێک ناتوانێت گەلی کورد لەبەرەوپێشچوون بوەستێنێت. هەر خۆی رووناکبیرانی گەلی کورد بۆ ئەوە بانگەواز بڵاودەکەنەوە، چونکە لەم قۆناغەدا مەترسیی شەڕی ناوخۆیی لەنێوان کورداندا هەیەو ئەگەر ئەوە رووبدات گەلی کوردو جوڵانەوەى ئازادیی زیانێکی زۆریان پێدەگات. تائێستا دیار نییە رێگریی لێدەکرێت، یان پێکدادان روودەدات. ئەوە پەیوەندیی بەهەڵوێستی هێزە سیاسییەکانی کوردەوە هەیەو لەئەمڕۆ بەدواوە بەپێی دۆخ و پێگەى ئەوان ئەوە روون دەبێتەوە.

 گەلی کورد بۆ ئەوەى هەڵوێست و دۆخێکی راست بڕەخسێت هەوڵدەدات و پێشەنگایەتیی هەڵوێستی گرنگ و گونجاو دەکات. هەر خۆی هەڵوێستی گەل دیارو روونە. ئەوەى درێژە بەو تێکۆشانە دەدەن و قوربانیی بۆ دەدەن، ئەم گەلەیە. بۆیە هەڵوێستی گەل راست و دروستە. هەندێک کەس لەشوێنی جۆراوجۆر دانراون. رەنگە بەرژەوەندیی جیاجیان هەبێت و بۆ ئەوەى پێشکەوتنەکان بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئەوان بێت رەنگە هەندێک هەوڵی جۆراجۆریان هەبێت. ئەو کەسە خائینانە، کە لەئەخلاقی کۆمەڵگە و ویژدان دوورن، لەنامۆبووندا دەژین و لەگەڵ دوژمندا لەناو پەیوەندی و هاوکاریدان. بەڵێ، گەل لەدۆخێکی وەهادا نییەو گەل بەپێچەوانەی ئەوانەوەیە. ئەوەی خاوەنی تێکۆشانێکی بنەڕەتییە و دەیەوێت ئەو تێکۆشانە بەرەوپێش ببات، گەلە. کاتێک گەل سەیری تێکۆشان دەکات بیر لەبەرژەوەندیی جیاواز ناکاتەوە. بۆ ئەوەش هەڵوێستی گەل روون و دروستە.

 رۆشنبیران بەدەنگ و ویژدانی کۆمەڵگە دەزانرێن. ئەوەش هۆکاری ئەوەیە، کە رۆشنبیران بەهاو نرخیان هەبێت. بۆ ئەوەش هەموو کات چاوەڕوانی و داوا لەرۆشنبیران ئەوەیە، کە ئەو پێوەرانە بەبنەما بزانن. کۆمەڵگە هەموو کات ئەوە لەبەرچاو دەگرێت و ئەوەش پێوەرێکی راست و دروستە.

لەبەرئەوەى کوردستان خاوەن پێگەیەکی تایبەتی داگیرکەرییە تێکۆشانی رزگاریی نەتەوەیی گەلی کوردو قۆناغەکانی ئەو تێکۆشانە لەگەلانی تر جیاوازترە. لەتێکۆشانی رزگاریی نەتەوەیی گەلی کورددا هۆشمەندی لەدەرەوە بۆ کوردستان نەگواستراوەتەوە، یان ئەوە زۆر کەم بووە. هەڵبەت کوردانیش دەتوانن لەپێشکەوتنی گشتیی جیهان و ئەو هۆشمەندییە سوود وەربگرن، بەڵام رۆشنبیرانی رێکخراو، کەهۆشمەندی لەدەرەوە بگوێزنەوە بۆ کوردستان نەبوون. یەکەم راپەڕین، کە لەکوردستان روویداو راپەڕینەکانی تر، کە بەدوایدا روویاندا بەهۆشمەندیی نەریتی و عەشیرەیی جوڵانەوە. بەتێپەڕبوونی کات کاریگەریی نەتەوەپەرستیش دروستبوو و لەدوای ئەوەش هێڵی شۆڕشگێڕی و رێبەرایەتیی گەل پێشکەوت. ئەوە پرۆسەیەکی دوورو درێژە. هۆشمەندی و رووناکبوونەوە لەدوای ئەو ماوە دوورو درێژە روویداوە. ئەو رەوت و پرۆسەیە هێشتا بەردەوامیی هەیە. رەنگە گەورەترین دەستکەوتی گەلی کورد بەدەستهێنانی ئەو هۆشمەندی و رووناکبوونەوەیە و خۆگەیاندن بێت بەو ئاستە. یانی بەقوربانیی قورس و گەورە توانراوە هیڵی تێکۆشانی راست و رێبەرایەتی بئافرێنرێت.

ئێستا پێکدادانێک لەناو کورداندا بووەتە بابەتی رۆژ. رۆشنبیرانی کوردیش بۆ ئەوەى ئەوە روونەدات دەستیان بەهەوڵ کردووە. باشە، رۆشنبیرانی کورد چەند لەراستییەکان تێدەگەن و تیایدا دەژن و باسی دەکەن؟ دەبێت مرۆڤ لەسەر ئەوە هەڵوەستە بکات و لایەنە کەموکوڕو هەڵەکانی دەستنیشان بکات. بۆ ئەوەى ئەو مەترسییە تێپەڕێنرێت، گەلی کورد ئەرکێکی گرنگی داوەتە پێش رۆشنبیرەکانی، کە بەدەنگ و ویژدانی کۆمەڵگە پێناسە دەکرێن.

هونەرمەندان و رۆشنبیرانی گەلی کورد ماوەیەک لەمەوپێش هەندێک خەباتیان بەڕێوەبردو چاوپێکەوتن و سەردانیان ئەنجامدا. لەهەولێر کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیان ئەنجامداو هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو. هونەرمەندان وتیان، ئەگەر شەڕێک رووبدات ئەوە زیان بەگەلی کورد دەگات و دەبێت ئەوە روونەدات. ئەوە هەڵوێستێکی راست و پێویست بوو. گومان لەنیازو هەستی هونەرمەندانی ئێرەو ئەو هونەرمەدانەى کە لێرە نین، بەڵام بەشداری هەوڵ و هەڵمەتەکەن، ناکرێت. گەلی کورد ئەو ئەرک و رۆڵەى بەوان داوە، بەڵام هەڵوێستیان لەبەرامبەر قوڵایی مەترسییەکان و کاریگەریی مەترسییە چاوەڕوانکراوەکان، کە لەئاستی پێشەنگایەتیی هەستەکانیاندا بوو، کەم بوو و بەش ناکات.

 هەڵبەت وتنی ‹دەبێت شەڕی ناوخۆیی روونەدات› راست و پێویستەو دەبێت پێش هەموو شتێک ئەوە بخرێتەروو و باسی لێوە بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە پێویست بوو، کەپێوەرەکان و بنەماکانیان بەروونی و ئاشکرایی باس بکردایە، کەهەموو کەس لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێتەوە و بیانکات بەبنەما. ئەگەر ئەوەیان بکردایەو ئەوانەى لەدەرەوەی ئەو پێوەرو بنەمایانە بجوڵانایەتەوە ئەوا دەبوو هەڵوێستی کۆمەڵگەیان رووبەڕوو بکرایەتەوە. جاڕنامەیەک، کە لەئاستی هەستەکاندا بوو، بەشێوەیەکی ناکۆک و دژ بەیەکبوونی خۆی نیشان دەدات، چونکە جاڕنامەکە بەهەستی نەتەوەیی بەهێز ئامادە کراوە، بەڵام باسی لەسەرچاوەکانی ئەو قەیرانە سیاسییە نەکردووە، کە کوردستان تیایدا دەژی و لەو رووانەوە بەئەندازەی پێویست بۆ رەخساندنی گفتوگۆی بەهێزو هاوبەش لەلایەن رۆشنبیرانەوە ئامادە نەکرابوو.

دۆخەکە وەهایە: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت کورد لەناو ببات و بۆ ئەوەش شەپۆلێکی گەورەی هێرشکردنی دەستپێکردووە. بۆ ئەوەى بەو ئامانجەى خۆی بگات دەیەوێت رۆژئاواو باشوورو هەموو ئەو ناوچانە، کەکوردی تیادایە داگیر بکات. بۆ ئەوەش لەهەموو شوێنێکدا داگیرکەری هەیە، پێویستە بەرخودان هەبێت. گەریلا بەرەنگاری دەکات. لەو کاتەدا پێوەری بنەڕەتی ئەوەیە، کە شانبەشانی گەریلا بەشداری لەریزەکانی بەرگری و بەرەنگاریدا بکرێت. هەر خۆی مەترسیی پێکدادانی ناوخۆیی کوردان لەئەنجامی ئەو پرۆسەیەوە و بەو هۆیەوە ئەگەری روودانی پێکدادان هەیە. بینین و تێگەیشتن لەوە زۆر گرنگە.

یانی ئەو مەترسییە لەخۆڕاو بەبێ هۆکار دروست نەبووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردو گەریلایش لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا بەرەنگاری دەکات. کاتێک رێکخستنێکی کورد لەبەرەی بەرەنگاریدا نەبێت و لەبەرەی هێزەکانی دوژمندا بێت و هەڵوێستی لەو شێوەیە و لەچوارچێوەی خواستی دوژمندا بخاتەڕوو ئەوا مەترسیی روودانی شەڕی ناوخۆ لەنێوان کورداندا دێنێتە پێشەوە. ئەو دۆخە هێشتا بەردەوامیی هەیە. دەبوایە سەرەتا ئەوە  دەستنیشان بکرایە. رۆشنبیرانی کرد بەشێوەیەکی رێکخستنکراو ئەو دۆخەیان نەخستەڕوو و مەترسییەکەش هێشتا تەواو نەبووە. ئەگەر رۆشنبیران، نووسەران و سیاسەتمەدارانی کورد ئەو دۆخە بەشێوەیەکی راست و دروست دەستنیشان بکەن ئەوا لەئەنجامدا پێوەری راست و دروست دێنە پێشەوەو دروست دەبن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە،  کە رۆڵی مێژوویی خۆیان بەشێوەیەکی راست و دروست بگێڕن. ئەگەر ئەوەیان بکردایە ئەوا بەدوای ئەوانیشدا گەل چاودێریی دۆخەکەی زیاتر دەکردو کارە راست و دروستەکەی جێبەجێ دەکرد، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئێمە بەو ئاستە نەگەیشتووین.

ئێستا پێکدادانێک لەناو کورداندا بووەتە بابەتی رۆژ. رۆشنبیرانی کوردیش بۆ ئەوەى ئەوە روونەدات دەستیان بەهەوڵ کردووە. باشە، رۆشنبیرانی کورد چەند لەراستییەکان تێدەگەن و تیایدا دەژن و باسی دەکەن؟ دەبێت مرۆڤ لەسەر ئەوە هەڵوەستە بکاتو لایەنە کەموکوڕو هەڵەکانی دەستنیشان بکات. بۆ ئەوەى ئەو مەترسییە تێپەڕێنرێت، گەلی کورد ئەرکێکی گرنگی داوەتە پێش رۆشنبیرەکانی، کە بەدەنگ و ویژدانی کۆمەڵگە پێناسە دەکرێن

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار