حکومه‌تى چین: دژى گۆرینى سیستمى سیاسین له سوریا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى سووریا، کۆبوویه‌وه‌و رایگه‌یاند:" حکومه‌تى په‌کین دژى هه‌ر جۆره هه‌وڵێکه، که ئامانجى بێت، سیسته‌مى سیاسى و حوکمڕانى له سووریا بگۆڕێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، وانگ یی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌کان له رابردوودا شکستیان هێناوه و له داهاتووشدا هیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ناهێنن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چین به‌رده‌وام پشتیوانى له دیمه‌شق ده‌کات و هه‌ڵوێستى له‌و باره‌یه‌وه به نه‌گۆڕى ده‌مێنێته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى سووریا رایگه‌یاند:" سووریا به پشتیوانى وڵاتانى وه‌ک چین به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌درێن".