کورتەباسێک لەسەر كوردانی خوراسان

خالید هەركی

3 ساڵ لەمەوپێش



خالید هەركی

کورد لەدێرزەمانەوە بەچەندین ئەگەر لەڕووی خاک و هاووڵاتیبوونەوە ژێردەست و پارچەپارچە بووە ، بەم هۆیەوە پەراگەندەی دەوروبەرو هەندێکجاریش وەکو دورخستنەوە بۆ دوورە وڵات دورخراونەتەوە، بەشێک یا ژمارەیەک لەو کوردانەی بەر ئەم پیلانە گڵاوانەی دوژمنی داگیرکەر کەوتون کوردانی خوراسانن، لێرەو لەوێ دەبیستین کە هاوخوێنەکانمان لە خوراسان بە دابڕاوی و دوور لە خاک و هاوزمانەکانیان دەژین، بۆیە من دەمەوێ  لێرە کورتە باسێک لەسەر مێژووی کۆچکردنیان  بخەمەڕوو.

 خوراسان کەوتۆتە کوێی ئێران؟  خوراسان هەرێمێکی پان و بەرینە لەڕۆژهەلاتی ئێران  نیوەی سنورەکانی رۆژھەڵاتی ئێران دەگرێتەوە، لە رۆژهەلات و باکوریەوە  تورکمەنستانە، بەدرێژایی سنوری ئەفغانستان دادەکشێتە خوارەوە، تا دەگاتە سنورەکانی پاکستان. لەڕۆژئاواش، بیابانی (لوت) دێت، ھەرێمەکە کراوەتە سێ پارێزگا (ئوستان): باکوری خوراسان، خوراسانی رەزەوی ، خوراسانی گوڵستان.

لهو ههرێمهی دوور لهكوردستان ژمارهیهكی زۆر لههاووڵاتیانی كورد دهژین كه وێڕای دوری و دابڕان و فشاری رژێمه یهك لهدوا یهكهكانی ئێران توانیویانه درێژە بەمانەوەی خۆیان بدەن و هەندێک لەكهلتور و دابونەریتی کوردانەی  کۆمەڵایەتی و هونەری خۆیان بپارێزن و شانازی بهكوردبوونیانهوه بكهن، وێڕای سەرهەڵدان و هەڵگیرساندنی شۆڕش دژی ستەم و زۆرداری، لێ مخابن بههۆی دڕندەیی داگیركهران  و هێزی زەبەلاحیانەوە توانیویانە ئهم كوردانه بێدەنگ کەن و بۆ مهرامه گڵاوهكانیان بهكار بێنن، بەو هۆیەوە نهیانتوانیوه ئازادانە بژین و زمانی دایك بەپاراوی بپارێزن یا پێی بدوێن.

كوردانی خوراسان کە بە ناوچەکەی خۆیان دەڵێن کوردخانە خۆیان بهخاوهنی خاك و ههرێمهكه دەزانن چونکە ئەوان ململانێ و بەرگری زۆریان لەسەر ئەو ناوچانە کردووەو لەدەست داگیرکەرانی ئۆزبەک و تورکمان و ئازەریان پاراستوە.

 

كوردانی خوراسان کە بە ناوچەکەی خۆیان دەڵێن کوردخانە خۆیان بهخاوهنی خاك و ههرێمهكه دەزانن چونکە ئەوان ململانێ و بەرگری زۆریان لەسەر ئەو ناوچانە کردووەو لەدەست داگیرکەرانی ئۆزبەک و تورکمان و ئازەریان پاراستوە.

 

 

کۆچی ئەو کوردانە

لهسهردهمی ئیمپراتۆریهتی سهفهوی و عوسمانی خاکی کوردان بۆتە مەیدانی ململانێکانی مەزهەبی و ئەتەنی و فراوانخوازی ئەو دوو ئیمپراتۆریەتە چەندین شەڕ و جەنگ رووی داوە ، دوایینیان شهڕی چاڵدێرانی ساڵی ١٥١٤ بوو كه خاكی كوردستان بۆ یهكجارهكی له نێوان خۆیاندا دابهشی دهكهن و دواتریش داگیركهرانی دیكه باشتر دهیچهسپێنن و وردتریشی دهكهن.

دوای تەواوبوونی شەڕی چاڵدێران لەسەردەمی سهفهویهكان حوکمڕانی شا عهباسی یهكهمی سهفهوی بوو کە ماوەی حوکمڕانیی لە (١٥٨٨-١٦٢٩)  دەبێ، ژمارهی زیاتر لهسهد ههزار كورد له ناوچهكانی رۆژهەڵاتی کوردستان بهتایبهتی لهههرێمی باختهرانی نزیك به دهریاچهی ورمێ-وه بۆ ئهم ناوچهی خوراسانە بە زۆرەملێ دەگوازرێنەوە، ئەم گواستنەوە بە پاساوی  پاراستنی سنورهكانی باكوری رۆژههڵاتی ئێران بووه له هێرشهكانی ئۆزبهك و ئازەر و تورکمانەکان تا سنورهكانیان بۆ بپاێزێ، ئەوانەش کە بەر ئەو راگواستنەوە دەکەون  لەچەندین خێڵی کوردی پێکدێن لە نموونەی (قهرهچولو، زهعفهرانلو، شادلو) .

لهسهر  ژیان و گوزەران و هۆکاری گواستنەوەیان بۆ خوراسان چهندین نووسهر له نمونهی (ئهفراسیاپ شیكوفته ،كهریموللا توحودی و سالح مهلا عومهر) باس و لێكۆڵینهوهیان ههیه.

لەوانە ئیسماعیل حوسێنێ بامهندزو لهدانیشگایەکی ئهمریكی ئهم كوردانه بهناوی هێڵی بهرگریکار لهئیمپراتۆریهتی سهفهوی ناودهبا، كه وهكو وەلصان یا هێلی سور دانراون بۆ وهستانهوه له دژی هێرشهكانی ئۆزبهک و توركمانهكان و ئازەر.

 بۆ پرسی ژمارهی ئهو كوردانەش  نوسەر سالح مهلا عومهر دهڵێ :

لهساڵهكانی دوای شهڕی چاڵدێران و لهسهردهمی شا عهباسی سهفهوی نزیكهی ١٥٠ ههزار كورد له رۆژئاوای ئێرانهوه واتا رۆژههڵاتی كوردستانهوه بۆ خوراسان گواستراونهتهوه وەکو پیلان و نەخشەی پهرش و بڵاوكردنی رهگهزی كوردی كه ئیمپراتۆرهكانی سهفهوی ئهوكاتیش ترسیان له یهكبوونی كوردان ههبووه  یهكبوونیان بهههڕهشه  بۆ سهر ئاسایشی نهتهوهیی خۆیان زانیوه ، بهڵام لهژێر پهردهی پاراستنی سنورهكان ئهم كوردانهیان بۆ سنوری باكوری رۆژههڵاتی ئێران واتا خوراسان گواستۆتهوه كه بۆ ئهوان دوو ئامانجی پێكاوه. هەم پاراستنی سنورەکانیان هەم راگواستنەوەیان لەزێدی باب و باپیرانیان و لە شوێن ئەوان ئازەرەکانیان داناوە،  لەولاشەوە وا بڵاو کراوەتەوە کە کوردەکان لەشەڕ و بەرەنگاریدا ئازاو چاونەترسن بۆیە هەر ئەوان دەتوانن سنگ لەهێرشەکانی هێرشبەرانی سەر خاکی ئێران بگرن، چونکە ئەوان توانای بەرگریکردنیان لەخاکی ئێران هەیە لەدژی هێرشەکانی  دراوسێکان .

زۆربهی نووسهر و مێژوونوسان ژمارهی دوو ملیۆن كورد پشتڕاست دهكهنهوه كه له خوراسان بوونیان ههبێ لهم رووهوه مێژوونووس (ئهفراسیاپ شیكوفته) هاودامهزرێنهری لهندهنی كرمانجیی بۆ خهڵكی خوراسان، دهڵێ تا ئێستا ژمارهی کوردانی خوراسان بەتەواوەتی  نهزانراوه چونكه سهرژمێرییهكی فهرمیی بێلایهن نهكراوه ئهوهی كراوه به ئێرانی نووسراون و بهس ، دواتر رێگهشیان پێنادرێ ناسنامهی خۆیان ببوژێننهوه یا زیندو بكهنهوه كه ماوهی زیاتر لهپێنج سهد ساڵه بهههموو شێوهیهك سهركوت و دهچهوسێندرێنهوه. ئهوهتا تا ئێستا تاقه خوێندنگایهكیان نییه بهزمانی دایك هیچ رێكخراوێكی مهدهنی و حكومی نوێنهرایهتیان ناكات، ئهمانهو چهندین چالاكیی تر رێگهپێدراو نین بۆ ئهوان ئەوەی رێگەپێدراو بێ .

كوردهكان كه بۆ ئهو شوێنانه دهگواسترێنهوه دوای ململانێ و بهرگرییهكی زۆر لە ناوچە نوێکەیان دهتوانن ناوچەکانی شاهرود و سمنان و وهرامین و كاشان و ئیراك بهتهواوهتی بخهنه ژێر رکێفی خۆیان .

بههۆی نهبوونی سهرچاوهیهكی فهرمیی باوەڕپێکراوی سهرژمێری ناتوانرێ ژمارهیهكی دروست لهكوردانی خوراسان بخهینه بهردهست، بهڵام بهپێی زۆربهی نووسین و سەرچاوە نافهرمییهكان ئێستا دهبێ ژمارهی كوردان دوو ملیۆن کەس بن ،  لهو ژمارهیە رێژهی ٦٠% نیشتهجێی گوندهكانن و بهكاری كشتوكاڵییهوه خهریكن، ئهوانه خاوهنی گوندی خۆیانن، بهرێژهی ٣٥% شارنشینن دهكرێ بڵێین بهكاری فهرمانبهری و پیشهسازی و بازرگانییهوه خهریكن ، رێژهكهی تر كه ٥% خاوهن مهڕو ماڵات و كاری ئاژهڵداری دەبن. شێوەزارەکیی هەمووشیان شێوەزارەکیی کرمانجیی ژوور-یەو شیعە مەزهەبن، بەڵام ئەم شیعە مەزهەبیە دەبێتە جێی پرسیار چونکە ئەو ناوچەی ئەو کوردانەیان لێ راگواستۆتەوە هەموویان سوننە مەزهەبن، دەکرێ دوای راگواستنەوەیان بەزۆر مەزهەبی شیعەیان بەسەردا سەپاندبێ.

شارو دێهاتهكانیان، شارۆچکەو دێهاتەکانیان لەو سێ شوێنەن: باكوری خوراسان و رهزهویی خوراسان و گوڵستان. ئەمانیش بریتین لە ( قوچان، شیروان، وهسفهران، چناران، ئاشخانێ، دهرگهز، لاین، جوید، مانێ، سمنهغان، بجلور، فارهش، كهلات، لایت،بوژنۆرد، قۆچان، ئێسفەرایێن، مانە، سملقان، فارووج، ئاشخانە، شۆقان، چناران، دەرەگەز) .

کوردەکان لەبەرانبەر ئەو چەوساندنەوەیەی لەسەریان بووە دەستەوەستان نەوەستاون هەمیشە ناوە ناوە بە رووی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتی سەفەویەکاندا راپەڕیون و شۆڕشیان بەرپاکردووە،  بەڵام هەمووی بەهۆی نابەرانبەری هێزەکانیان شۆڕشەکانیان تێکدەشکێن .

لەساڵی ١٨٨١ بە ێی پەیماننامەی ئاخال کە شاری فیرۆزە شارێکی کوردیە بەسۆڤیەتی دەفرۆشن ، لە دژی ئەو بڕیارە سەردار ئەیوازخان لەساڵی ١٨٩٠ دەست بەشەڕی پارتیزانی دەکات.

لەساڵی ١٩٠٥دوای فرۆشتنی ٣٠٠ کچی کورد بە تورکمانەکان لە بەرانبەر باج لێوەرگرتن بەهۆیەوە شەپۆلی ناڕەزایی سەرهەڵدەدا، فەرماندەی کوردەکان (جەجۆخان) شۆڕش بەرپادەکاو شارەکانی شیروان و بەشێک لەقۆچان کۆنترۆل دەکات.

لەساڵانی ١٩١٧، خدۆ و سەردار دژی ستەم و زوڵمی دەسەڵات رادەپەڕن، هەروەها لە  ١٩٢١ تا ١٩٢٧ شۆڕشی فەرەجۆلاخان  سەرهەڵدەدا بەڵام هەموو ئەو شۆڕشانە بەهۆی نەبوونی یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە ێو خۆیاندا دوژمن دەتوانێ بەسەریاندا زاڵبێ و لەناویان بەرێ .

ههرچهنده لهسهردهمی رهزاشای لهناوچوو فشارو چهوساندنهوهكان سوکتر نهبوونه لهسهر كوردانی خوراسان، ههمیشه لهو ناوچهیه كه ناكۆكی لهنێوان كورد و ههر نهتهوهیهكی تر رووی بدابایه‌‌ بهتایبهت ئازهرو توركمان و ئۆزبهك بێ سێ و دوو رژێمی رهزاشا پشتگیری لهنهتهوهكانی ناكورد دهكردو كوردیان سهركوت دهكرد، بهو هۆیهوه خهڵكانێكی زۆر كه لهوانه دهرفهتیان بۆ رهخسابێ و چاویان كراوه بووبێ  روویان لەدەرەوەی وڵات کردووەو بوونەتە کۆچبەر لەوڵاتانی رۆژئاواو ئەمریکا ، لهوانه ژمارهیهكی زۆر له خانهوادهی شادلو كه دهگهڕێنهوه سهر فهرماندهی عێلی شادلو (حهیدهر یولیخانی شادلو) كه یهكێک بووه له كهسایهتی و سەرۆک و رابهرانی ئهو خێڵه راگوێزراوه ئاوارەی وڵاتانی ئەمریکا بوونە. 

لهساڵانی سهدهی حهڤدهههم كوردانی خوراسان لهشهڕهكانی نێوان فارس و تورك خۆیان بێلایهن دهكهن دیاره ئهوان له رابردوو لهقوربانیدان پشكی شێریان بهر خستووه، ههستیان بهو ستهم و زوڵمه كردووه كه ههمیشه بهكارهێندراون و بوونهته قۆچی قوربانیی ململانێكانی لهبننههاتوی فارس و تورك، كه ههردووكیان كوردیان به جهستهیهكی نهخوازراوی نامۆ بینیوه، بۆیه هەمیشە یا کاریان بۆ لەناوبردنیان کردووە یا بهكاریانهێناون و كردوویانه به قهڵغانی شەڕو ململانێکانیان، لهكاردانهوهی ئهوهی كەبهشداری له‌‌شهڕهكانیاندا ناكهن و نابنە تەرەفگیری فارسەکان لهوکات (سهدهی حهڤدهههم) نزیكهی پهنجا ههزار كهسێكیان به خانهوادهوه دووباره لهزێدی خۆیان رایاندهگوازنهوه بۆ رۆژههڵاتی خوراسان بهم شێوه دووباره پهرتهوازهتریان دهكهن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار