نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن پەیوەندیيهكانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكەن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە. چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێکرد وەک پەیوەندیيهكانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست باسكرد".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێوانیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی:" خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە. چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێکرد وەک پەیوەندیيهكانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
نیجیرڤان بارزانی هەروەها سوپاسی سەرۆکوەزیران دەکەم "بۆ پشتگيريى بەڕێزیان بۆ پتهوكردنى پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق بهتايبهتى له بوارى ئابووريدا".
لەکۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاڵای بەریتانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان دانرابوو و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە گەرمیی بەخێرهاتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەریتانیا و لەو ڕۆژەوە تائێستا كۆبونەوەی لەگەڵ چەندین بەرپرس و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەدا كردووە.
