سەرۆكی پەرلەمان: لەم خولەدا هەوڵەكانمان چردەكەینەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند:" پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە دەبنە مایەی بەھێزکردنی سێکتەرە ئابوورییە گشتییەکان جگە لە نەوت".

ئەمرۆ چوارشەممە 22ی ئەیلوولی 2021.  لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق د.ڕێواز فایەق  ڕاشیگەیاندووە،  دەبوو ئەم بووژانەوەیە زۆر لەوە زیاتر بوایە ئەگەر شەڕی داعش ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان نەبوایەتەوە.

 ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پێدرۆ مارتینێز، باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق ئەوەیخستۆتەڕوو، ئەو بەرەو پێشەوەچوونانەی هەرێم ڕاستەوخۆ پەیوه‌ستن بەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە لەکوردستاندا ھەیە، دەبوو ئەم بووژانەوەیە زۆر لەوە زیاتر بوایە ئەگەر شەڕی داعش ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان نەبوایەتەوە.

رێواز فایەق، ئەوەشی ئاشکراکردووە، پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە دەبنە مایەی بەھێزکردنی سێکتەرە ئابوورییە گشتییەکان جگە لە نەوت، ھەروەھا ئەو یاسایانەی کە دڵنیایی بە وەبەرھێنەری بیانی دەدات بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار