یەكێتی دوورخستنەوەی 48 ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی رەتدەكاتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوە رەتدەكەنەوە كە باس لە دوورخستنەوەی 48 ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەكرێت.
دوای دوورخستنەوەی چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان باس لە دوورخستنەوەی 48 ئەندامی سەركردایەتی دیكە دەكرێت.
دوو ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە نەیانویست ناویان بهێندرێت بۆ هاوڵاتی ئەوەیان دووپاتكردەوە كە یەكێتی كەسی لێ زیاد نییە.
هەروەها ئەوەشیان رەتكردەوە كە 48 یان هەر كەسێكی دیكەی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دووربخرێتەوە.
یەكێك لەو ئەندامانەی سەركردایەتی بەهاوڵاتی وت:» گۆرانكاری دەكرێت لە هەموو ئاستەكاندا لە بەرپرسانی چەند مەڵبەندێك و مەكتەبێك و سەرجەم ئۆرگانەكان دەگرێتەوە، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە ئەندامانی دیكەی سەركردایەتی دووربخرێنەوە».
بابهتی پهیوهندیدار