ئه‌زموونی هیندستان

هیوا كازم

3 ساڵ لەمەوپێش



هیوا كازم

بهشی یهكهم

 

مێژووی نیمچه دوورگهی هیندستان

ژمارهی دانیشتوانی هیندستان 

ژمارهی دانیشتوانی ئێستای هیندستان دهگاته 1.352.713.973 كهس بهپی ئاماری 31ی ئارای ساڵی 2018، ئهمهش بهپێی نوێترین پێشبینی كردنی ویلایهته یهكگرتوهكان، هندستان دهگاته 17.47٪ لهكۆی گشتی دانیشتوانی جیهان، ئهم وڵاته لهپلهی دووهمدا دێت لهڕیزبهندی وڵاتاندا بهپشت بهستن بهڕێژهی دانیشتوانهكهی، كه چڕی دانیشتوان بۆ ههر كیلۆمهتر چوار كۆشهیهك دهگاته 455 كهس، لهكاتێكدا كۆی گشتی پانتایی خاكهكهی 190،2،973 كیلۆمهتر چوارگۆشهیه، له 33.2٪ رێژهی دانیشتوانهكهی له ناوچه شارنشینیهكاندا دهژین، تهمهنه مام ناوهندیهكان له هندستان دهگاته 27.0 ساڵ .

چڕی دانیشتوانی هیندستان

چڕی دانیشتوانی هندستان دهگاته 356 كهس /كم2 و ژمارهی دانیشتوانی شارهكان له 28.7٪ و، پهیكهری دانیشوانی بهپێی تهمهنهكان بریتیه له كهمتر له 15 ساڵ و واته له 33٪، وه له نێوان 15 و 60 ساڵدا له 59.6٪ لهسهرو 60 ساڵ له 7.4٪، رێژهی له دایكبوون گهیشتۆته 23 به ههزار و ژمارهی مردن 8.2 بهههزار، له كاتێكدا كه تێكرای مردن لهنێو مناڵاندا 55 به ههزار . ههروهها تێكڕای تهمهن له نێوان پیاواندا 62.6 ساڵ و له نێو ژناندا 64.2 ساڵه . ژمارهی تاكهكان بۆ ههر پزیشكێك 2500 كهس.

ههروهها ههندێك سهرچاوهی تر ههیه ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن كهژمارهی له دایكبوون له هندستان ساڵانه له 28 ملیۆن منداڵ تێدهپهڕێت، ژمارهی مردنهكانیش نزیكهی 8.6 ملیۆنه لهساڵێكدا، ههروهها راپۆرتی گهشهپێدانی جیهانی بۆ ساڵی 1995 ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن دانیشتوانی ههندستان به هاتنی ساڵی 2025، 1.392.713.973 ملیۆن تێدهپهڕێت، كاتێكیش كه ژمارهی دانیشتوان دهگاته ئهم ژمارهیه ئهوا نیوهیان له ناوچه شارستانیهكاندا نیشتهجێ دهبن، بهواتای ئهوه كه 700 ملیۆن كهس لهناوچه شارستانیهكاندا نیشتهجێ دهبن، ئهم ژمارهیهش لهساڵی 2050 زیاتر دهبێت ههتا دهكاته 1 ملیار كهس.

 فره زمانی لههیندستان

 هیند نزیكهی 1652 زمان و زاراوه له خۆدهگرێت، لهوانه 15 زمانیان فهرمیه . زمانی هیندیش فهرمی وڵاته لهگهڵ زمانی  ئینگلیزیدا، ولایهتهكان زمانی ههرێمی خۆیان بهكاردههێنن بهتهنیشت دوو زمانه فهرمیهكهوه. زمانی هیندی زیاتر بڵاوه لهوڵاتدا، نزیكهی 39.85 دانیشتوان قسهی پێدهكهن بهپێی ئاماری ساڵی 1991، له ساڵی 1992، ژمارهی زمانهكان لهدهستووری هیندیدا زیاد كراون بۆ 18 زمان جگه له بوونی 93 زمانی لاوهكی، گرنگترین ئاستهنگیش لهم بابهتدا بریتیه له دهستهبهركردنی فێركردن بهزمانه تایبهتهكان و زهحمهتی فهراههكردنی كۆدهنگیهك لهبارهی زمانێكی نیشتمانیهوه. ئهگهر چی ههندێك لهم زمانانه پهیوهندیهكی گهورهیان بهیهكهوه ههیه، بهڵام دهكرێت ئهم زمانانه لهسێ گروپی گهورهدا كۆ بكهینهوه كه بریتین له :

یهكهم: زمانی هیندی ئهوروپی : پێكدێت له 27 زمان گرنگترینیان هیندی، مارسی و بهنگالی و جوجراتی، راجاستانی، بنجابی و، ئاسامی.

دووهم: زمانی درافیدی: پێكدێت له 14 زمان گرنگترینیان تیلجۆ، تامیلی، كانارسی، ملایالامی.

سێهم : زمانی چنی تبتی: ژمارهیهكی زۆر دیاریكراو قسهی پێدهكهن لهدانیشتوان، لهناو هۆزهكانی باكوری خۆرههڵاتی هینددا بڵاون به تهنیشت لاپاڵهكانی هیمالایای باشوور .

پێكهاتەی سیاسی هیندستان: دەوڵەتی هیند لە 15 مانگی ئابی 1947 بەرپا بوو لەنێو ژمارەیەكی زۆر لەگرفتی ئاڵۆز كەپێویست بوو چارەسەر بكرێت. هەر یەك لە بەنگال و بنجاب دابەش كرابوون.

یەكەم: هیند و گرفتەكانی دابەشبوون:

هیند سەربەخۆیی بە دەستهێنا، بەڵام نرخەكەی دابەشبوون بوو بەهەموو زەحمەت و ناخۆشیەكانیەوە، بەشێوەیەك پێش سەربەخۆیی توندوتیژی تاییفی لە كەلكەتاو چەند بەشێكی تر لەنیمچە كشیوەری هیندی هەڵگیرسا ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی بە مەلایین كەس لەهەر دوو دەوڵەتەكەوە بۆ یەكتر كۆچ بكەن.

دوای 15 ئابی 1947، كۆمەڵەی دامەزرێنەری هیندی دەستی كرد بە بەجێگەیاندنی دوو ئەرك: یەكەم بەرپاكردنی پەرلەمانێكی كاتی بۆ هیند بە سەرۆكایەتیی مافلانكار و دوەم كۆمەڵەیەكی دامەزراندنی بە سەرۆكایەتیی راجندرا برسادا. بەردەوام لە بەجێگەیاندنی ئەم دوو ئەركەیش هەتا لێ بوونەوە لەدانانی دەستوور.

كۆمەڵەی دامەزراندن دانیشتنی كۆتایی لە 24 كانوونی دوەمی 1950 ئەنجامدا، راجندرا برسادا كرایە سەرۆكی كۆماری هیند بەپێی دەستووری نوێ دوای هەڵوەشاندنەوەی پۆستی فەرمانڕەوای گشتی كە راجاجوبا لاشاری بەرێوەی دەبرد .

دەستوور بەڵێنی ئەوەیدا كە زمانی هیندی دەبێتە زمانی فەرمی وڵات، هەر وەك چۆن دەستوور جەخت لەوە دەكاتەوە كە هیند دەوڵەتێكی عەلمانیە. ئەمەیش پێشتر جواهر لال نەهرۆ دووپاتی كردەوە كە دەڵێت: «هیند دەبێتە زەوییەك بۆ ئایینە فرە جۆرەكان». كاریگەریی ئەویش روون و ئاشكرا بوو لەبەرژەوەندی دانانی بنەما عیلمانییەكان و جەختكردنەوە لە نەبوونی ئایینێكی فەرمی بۆ دەوڵەت.

رەخنەش لەو دەستەبەریی و گەرەنتیانە گیرا كە دەستوور بۆ كەمینەكانی فەراهەمكردوە. هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی دەستووری بۆ كەمینە جۆراوجۆرەكان بەگشتی و كەمینەی موسوڵمان بەتایبەتی. كە نزیكەی چل ملیۆنیان لە هیندستان مانەوە لەدوای دابەشكردنەوە.

دوەم: دامەزراوە سیاسییە فیدراڵییەكان:

 پۆستی سەرۆك كۆماری هیندیش چەندین كەسایەتیی دیار وەریان گرتووەو موسوڵمانەكانیش پشكێكی تاڕادەیەك باشیان هەبووە. دیارترینیان ئەبووبكر زینولعابدین عبدلكلام كە لەماوەی ساڵانی (2002-2007) پۆستی سەرۆكایەتیی وەرگرت، كە سێیەمین سەرۆكی موسوڵمانی هیندە لەدوای دكتۆر زاكیر حسن (1967-1969)و دكتۆر فخرالدین ئەحمەد (1974-1977).

لە 21ی تەمموز 2007، پارێزەر خاتوو براتیبا باتیل (72 ساڵ) وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێررا (2007-2012) پێشتر فەرمانڕەوای ویلایەتی راجستان بوو.

ئەنجوومەنی ویلایەتەکان:

ژنی هیندی نوێنەرایەتییەکی باشی هەیە لەئەنجوومەنی ویلایەتەکاندا، بەڵام سەرەڕای ئەوانەی پیشوو، ئەوا راستییە رەت ناکاتەوە .

ئەنجوومەنی گەل:

ئەنجوومەنەکە لەئێستادا پێکدێت لە 545 ئەندام کە 530 ئەندامیان راستەوخۆ لە ویلایەتەکانەوە هەڵبژێرراون و 13 ئەندام لەویلایەتە فیدراڵییەکان و دوانیان لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە دەستنیشان کراون بۆ نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵگەی ئەنگلۆهیندییەکان.

ماوەی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران پێنج ساڵە لەبەرواری یەکەم دانیشتنیەوە. بەڵام مەرجەکانی خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی گەل ئەوەیە دەبێت هاووڵاتییەکی هیندی بیت تەمەنی لە ٢٥ ساڵ کەمتر نەبێت .

سێیەم: دامەزراوە سیاسییەکان لەویلایەتەکاندا:

 هیند لە 28 ویلایەت و 7 هەرێمی فیدراڵی پێک دێت کەحکوومەتی ناوەندی راستەوخۆ بەڕێوەی دەبات، سەرۆک کۆمار بەڕێوەبەرێک بۆ هەر هەرێمێک دادەنێت. دەستووری هیندی حکوومەتی ناوەندی سەرپشک دەکات کە دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت.

دەسەڵاتی دادوەری:

دادگای باڵا لە ویلایەتەکەدا The HIGH Court باڵاترین پلەکانی دادوەرییە لەویلایەتەکەدا.

 

بەشی دووەم

سیستمی سیاسی لەهیند

نەهرۆ بەهێزترین فەرمانڕەوا بوو کە هیند ناسیبێتی لە دوای مەزنەکانی مەگۆلەوە، ئەمیش وەک ئەوان بنەماڵەیەکی فەرمانڕەوای دامەزراند، نەهرۆ باوەڕی مامۆستاکەی (گاندی) رەتکردەوە سەبارەت بەدیموکراسیەتێک بنکەکەی گوند بێت، بەڵکو ئەو کاری کرد بۆ ئەوەی وا لەهیند بکات ببێتە کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی بەهەموو مانایەکی وشەکە ئەوەیش لەسەر رێسای سۆشیالیزمی دیموکراسی.

 

بەشی سێیەم

قۆناغی یەکەم(1947-1950):

قۆناغی دوەم (1951-1981):

یەکەم: ماوەی پەنجاکان و شەستەکان:

ئەم قۆناغە ئەو تایبەتمەندییەی هەیە کە زیادبوونێکی ئاشکرا لەژمارەی دانیشتواندا روویدا لەبەرانبەر سستی لە گەشەی تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆییدا کە رێژەی 4.1%ی تۆمارکرد لەپەنجاکاندا و 3.8% لە شەستەکاندا و 3.3% لە حەفتاکاندا، لە هەشتاکانیشدا رێژەکە زیادی کرد بۆ 5.6%. ئەوەی ئەم قۆناغەیش جیا دەکاتەوە بریتییە لە پشتبەستن بەکەرتی گشتی لەگەشەپێداندا.

دوەم: ماوەی حەفتاکان و هەشتاکان:

 ماوەی حەفتاکان و هەشتاکان گەشەیەکی ئابووریی بەخۆوە بینی لەڕێگەی پشت بەستن بەسەرچاوەو توانستە فەراهەمبوەکان، بەشێوەیەک تێکڕایی بەرهەمی نەتەوەیی زیادەیەکی تۆمار کرد بەڕێژەی 3.4% لە ساڵی 1973-1974 بۆ ئەوەی بەرزبێتەوە بۆ 4.3 لەنێوان ساڵانی 1974-1979. بەشێوەیەک یەدەگی دراوی قورس گەییشتە نزیکەی 7 ملیار دولار لەساڵی 1979 (خەرجیی تەرخانکراویش بۆ وەبەرهێنانی پیشەسازی بایەخێکی زۆری پێدرا هەر لەپلانی پێنجی 1956-1960 و قەبارەی ئەم پلانە گەییشتە 12% لەتێکڕایی بەرهەمی ناوخۆیی. کە پێنج یەکی تەرخان کرابوو بۆ پیشەسازی. رەوشەکەش بەم شێوەیە مایەوە لە ماوەی هەردوو پلانی پێنجیی سێیەمدا 1961-1966 و چوارەم 1969-1974، بەڵام لەماوەی پلانی کتوپڕی 1966-1968 بەشێوەیەکی کرداری نموونەی ئەم جۆرە وەبەرهێنانە نەبوو. پلانی پێنجی 1974-1978 کە وا گەییشتە 17% لە تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆیی چارەکی خەرجیی تەرخانکراوی تەرخان کرد بۆ پیشەسازی، پێویست بوو لە سەری داوای یارمەتی لەبانکی نێودەوڵەتی و سندووقی نەختی نێودەوڵەتی بکات کە ئەم دوانە هیندیان وەک ریسکێکی باش دادەنا. لەو ماوەیەدا کە درێژدەبیتەوە لەنێوان هەردوو ساڵی 1980-1984، سندووقی نەختی نێودەوڵەتی قەرزێکیان بەبڕی 42 ملیار روپیە دا بەهیند، بەمەیش توانرا قەرزەکانی نێوان ساڵانی 1985 و 1989 بدرێتەوە، ئاندێرا گاندی ساڵی 1980 بەرهەڵستی فشارە ئەمریکییەکانی کرد بۆ کەمکردنەوەی بەهای روپیە جارێکی تر، بەڵام ملکەچ بوو بۆ بەرژەوەندییە ئەمریکییەکان بەسوککردنی کۆتەکانی سیستمی خەرجکردنی دراوەکان. ئەمەیش یەکەم هەنگاوی دوودڵانە بوو بەرەو ئازادکردنی ئابووریی هیندی. لەماوەی فەرمانڕەوایی دوەمیشیدا 1980-1984 هانی کەرتی تایبەتی دەدا لەکاتێکدا پشت بەکەرتی گشتی دەبەسترا.

قۆناغی سێیەم (1991-2004)

هیند وەرچەرخانی گرنگی بەخۆوە بینی هەر لە تەمموزی 1991ـوە لە سیاسەتە پیشەسازی و بازرگانی و تەعریفات و وەبەرهێنان و باجەکانەوە. ئەم سیاسەتانەیش لە چوارچێوەی چەمکەکانی ئازادکردنی ئابووری و رکابەری و جیهانگیریدا هات، هەروەها بۆ ژیانکردن بوو لەگەڵ گۆڕانکارییەکان کە وا ژینگەی نێودەوڵەتی بەخۆوەی بینی.

ئەم پەرەسەندنانەش هاوکات بوون لەگەڵ هەندێک لەمومارەسە سیاسییەکان کە بووە هۆی ئاڵۆزبوونی رەوشەکە هەتا گەیشتە لوتکەی لەساڵی 1991، زیادبوونی خەرجییە سەربازییەکانی هیندی دا، بەشێوەیەک بودجەی بەرگری بۆ یەکەم جار گەیشتە 4.2% لە کۆی بەرهەمی تێکڕایی دوای ئەوەی کەپێشتر 2.5% بوو، ئەمەیش وای لەهیند کرد بچێتە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەوە کە هاوردەی چەک دەکەن لەجیهانی سێیەمدا، بە شێوەیەک لەو ماوەیەدا بڕی 10 ملیار دۆلاری لەکڕینی چەکدا خەرج کرد.

بەڵام ئەمە لەسەر حسابی قەرزداربوونی دەرەکیی هیند بوو کە لە 15.641 ملیار دۆلارەوە لەساڵی 1979 بەرز بوەوە بۆ 71 ملیار دولار لەساڵی 1991، پاشان بۆ 91.781 ملیار دولار بەکۆتاییهاتنی ساڵی1993.

قۆناغی چوارەم (2004-2014):

پیشەسازی ڕێژەیەکی گەشەی بەهێزی تۆمار کرد، لەدوای پاشەکشەیەک لە 7.1% ساڵی 1999 وە 2.9% ساڵی 2001 ز زیادبوونی رێژەی گەشەکردن بەخێرایی بۆ 9.2% ساڵی 2004 هەروەها ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و شمەکی بەکاربەری رێژەیەکی گەشەکردنی بەرزتری تۆمارکرد لەبەرهەمەکانی ترو راکیشانی گەشەکردنی پیشەسازی لەهیند هەروەها بڕێکی زیاتر لە وەبەرهێنانی بیانی راستەوخۆ. لەدوای ئەوەی کە 3.45 ملیار بوو ساڵی 2002، گەییشتە 5.34 ملیار دولار ساڵی 2004.

 هەروەها گەشەی ساڵانە بەرزبوەوە و گەییشتە 6% لەماوەی ساڵانی 1980-2002 پاشان گەییشتە 4.5%ی ساڵانە لەماوەی 2002-2006، بەمەیش ئابووریی هیندی بووە یەکێک لەباشترین ئابوورییەکانی جیهان لەڕووی بەجێگەیاندنەوە لەماوەی چارەکە سەدەیەکدا. هەروەها هەناردە هیندییەکان زیادیان کرد لە 100 ملیۆن دولارەوە لەساڵی 1990-1991 بۆ 100 ملیار دولار لەساڵی 2007 یان بەزیادەیەک رێژەکەی 30% یە لە بەهای تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆیی، هەروەها رێژەی گەشەی ئابووریی هیندی ساڵی 2008 گەییشتە 7.8%. بە هۆی ئەو بێبازاڕییەی کە هاوکات بوو لەگەڵ قەیرانی دارایی جیهانی ساڵی 2008، رێژەکە گەیشتە 6.7 لە کاتێکدا تێکڕای هەناردە هیندییەکان لە 2008-2009دا گەییشتە رێژەی 28% لە تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆیی. هەر وەک چۆن تێکڕایی داهاتی تاک لە 1178 دولارەوە بەرزبوەوە بۆ 3051 دولار هەر لەساڵی 1980 (بەپێوەری هێزی کڕین)، ئێستا ئابووریی هیند چوارەم ئابوورییە لەجیهاندا، پیشبینی دەکرێت پیش ئابووریی ژاپۆن بکەوێتەوە و لەسەر ئاستی جیهان پێگەی سێیەم داگیربکات.

هەژموونی کشتوکاڵ بە سەر چالاکی ئابووریدا:

کەرتی کشتوکاڵ لەهیند بەنزیکەی 32.7% بەشداری لە تێکڕایی بەرهەمی ناوخۆییدا دەکات و بەڕێژەیەکی زیادە لەگەشەکردن کە دەگاتە نزیکەی 3.5% و نزیکەی 67%ی هێزی کار تێیدا کاردەکات و کەرتی پیشەسازی بە نزیکەی 26.3% بەشداری لەتێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی دەکات و نزیکەی 13%ی هێزی کار تێیدا کار دەکات و کەرتەکانی خزمەتگوزارییش بەنزیکەی 40% بەشداری لە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆییدا دەکات و نزیکەی 20%ی هێزی کار هیندی تێیدا کاردەکات.

سەرەڕای ئەوەیش، زیاتر لەنیوەی پانتایی چێنراو لەهیند هێشتا پشت بە باران دەبەستێت، بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی بۆ زیاتر لە 360 ملیۆن تەن لەگەنمی خۆراکی لەماوەی دوو دەیەی ئاییندەدا، ئەمەیش بەکاربردنی ناوخۆیی پڕ دەکاتەوە و بڕێکی زیادەش دەهێڵێتەوە بۆ هەناردەکردن. لێکۆڵینەوەکانیش ئەوە دەردەخەن کە وا خواست لەسەر گەنم لەساڵی 2000 زیادی کردوە لەکەمترین ئاستەوە کە نزیکەی 191 ملیۆن تەنە بۆ بەرزترین ئاست کە وا گەیشتوەتە 286 ملیۆن تەن، زیاتریش دەبێت بۆ 340 ملیۆن تەن لەگەڵ هاتنی ساڵی 2020، دەکرێت راڤەی ئەم زیادبوونەیش بەچەند فاکتەرێکی گرنگ بکەین دیارترینیان:

فشاری دانیشتوانی زیادبوو:

لەکاتی سەربەخۆیی هیند لەساڵی 1947، ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە 320 ملیۆن کەس بوو، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لەپەنجا ساڵ، ژمارەی دانیشتوان سێ هێندە زیاتر بووە، بە شێوەیەک کە زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان بەڕێژەی 1.9% بوە لەهەر ساڵێکدا و بەڕێژەیەک دەگاتە 18 ملیۆن کەس، زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانیش دەگەڕێتەوە بۆ باشبوونی رەوشی تەندروستی .

فرەیی ئایینی:

هیندۆسیم: پێناسە دەکرێت بەوەی (بیروباوەڕێکی هیندییە پێکدێت لە بیروباوەڕەکانی هیندۆس و مومارەسە ئایینییەکانیان. (کە لە هەموویان پیرۆزتر ڤیدایە) هەتا ئەمڕۆ پەیدا بوون.

1-هیندۆسیم ئایینی زۆرینەی دانیشتوانی هیندە، واتە نزیکەی 82.41 لەکۆی دانیشتوان .

2-پیرۆزکردن کە هیندۆسیم دای دەنێت بۆ ئاژەڵەکان وەک مانگاو مەیمون و مارو هیی ترو لێگەڕانیان بەئـازادی لەناو ئەو وڵاتەدا بۆتە مایەی تێکدان و پشێویی و هەروەها کاریگەریی ئابووریشی لەسەر ئەو وڵاتە هەیە.

3-ئاینی هیندۆسیم سیستمی چینایەتی پەیڕەو دەکات و سروشتی پێوەندییەکانی نێوان چینەکانیشی دیاری کردوە لەگەڵ دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکانی هەر یەکەیان، سیستمی کۆمەڵایەتی و شارستانیی ئاڵۆزی ئەم ئایینە وای کردووە کە وا هەندێک لەهۆزە هیندییەکان رۆڵێکی گەورەیان پێبدرێت لەناو ئەو کۆمەڵگەیەدا.

ئیسلام: موسوڵمانان لەهیند گەورەترین کەمینە پێکدەهێنن لەئەمڕۆدا، رێژەکەیان نزیکەی 12%ی کۆی دانیشتوانی هیند بوە لەساڵی 1991. سەرەڕای بڵابوونەوەیان لەهەموو ناوچەکانی هیندا، ئەوا نزیکەی 52%یان لەویلایەتەکانی ئوتاربرادیش و بیهار دەژین لەخۆرئاوای بەنگال هەروەها موسوڵمانەکان لە جوجرات و مهاراشترا و کیرالاو کارنتکاو ئاندرابردایش و جامۆ و کشمیر و لەچەندین ناوچەی گەورەی تر لەباکووری هیند دەژین کەڕێژەکەیان 20% تێ دەپەڕێنێت رێژەکە لە سرینگار (جامۆ و کشمیر) بەرز دەبێتەوە و دەگاتە 91% لە حەیدر ئاباد 38%و لە لکنۆ 26.9%، بەڵام لەناوچەکانی کەلکەتاو بۆمبای و دەلهی دەگاتە رێژەی 15%.

سیخیزم: ئەم ئایینە پەیدا بوو وەک ناڕەزایەتییەک دژ بەتاکڕەوی بەراهیمە رۆحییەکان و شۆڕش بەسەر سیستمی چینەکان و ئەوەی کە هەیەتی لەدروشمە هیندۆسییەکان لەزیادەڕەوی، ئامانجی سیخیزم بریتی بووە لە بانگەشە بۆ یەکسانی کۆمەڵایەتی و برایەتی لەنێوان خەڵکەکان و پوچەڵکردنەوەی دەمارگیری بۆ گروپێک لەگروپەکان و بانگەشەکردن بۆ ئەفسانە و پڕوپوچی.

مەسیحیەت: مەسیحیەت لەسەدەی یەکەمی زاینەوە هاتووەتە ناو هیندەوە لەسەر دەستی قەدیس توما کە روویکردە خۆرهەڵات وەک مژدەدەرێکی مەسیحی، لەماوەی زیاتر لەپێنج دەیەی رابردوو، رێژەی مەسیحیەکان گەییشتە 2.32%ی دانیشتوانی هیند لەساڵی 1991، سەرەڕای پاشەکشەکردنی بوونی مەسیحیەکان لەباشووری هیند.

بەشی چوارەم

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هیندستان

سیاسەتی دەرەکیی هیند:

 هیند بەیەکێک لەدیارترین هێزە نێودەوڵەتییە هەڵکشاوەکان دادەنرێت لەسەر گۆڕەپانی جیهانی لەسایەی گەشەی بەردەوامیی توانا ئابووری و سەربازی و تەکنەلۆژی و مرۆیییەکانی. هەوڵی هیند بۆ ئەوەی ڕۆڵی یاریزانی سەرەکۆ بگێڕێت لەناوچەی باشووری ئاسیا.

گرنگیدان بەهێزە چەکدارەکان، بە شێوەیەک هیند ئەو دەرامەتە گەورانەی کە بەشێوەیەکی رێژەیی هەیەتی بەکارهێنا بۆ بڵاوکردنەوەی هێزێکی چەکداری گەورە بتوانێت بەرگری لەو داواکارییە هەرێمییانە بکات کە جێی ناکۆکی و رکابەرین، ژمارەی ئەم هێزانەیش دەگاتە 1325000 سەرباز.

لەخۆگرتنی سیاسەتی بێلایەنی، هیند پەیڕەوی لەستراتیژییەتی بێلایەنی کرد لەڕووی سیاسییەوە

پەیوەندییە هەرێمییەکانی هیند:

 هیند لەساڵی 1998و خاوەنی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی دوورهاوێژە.

 

 

لهبڵاوكراوهكانی

ده‌زگای ئایدیا بۆ فكرو لێكۆڵینه‌وه‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار