به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى وه‌به‌رهێنانمان دروستکردووه ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان داناوه ئاخر له‌چى دونیایه‌کدا هه‌بووه شتى وه‌ها بکرێت
نوخشه ناسیح، قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بۆ هاوڵاتى:
3 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: مەزهەر كەریم
قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر ساڵانه حکومه‌تى هه‌رێم دوو تا سێ ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان بکردنایه ئێستا هه‌ڵه‌بجه که‌موکوڕییه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌بوو، ده‌شڵێت:» ئه‌گه‌ر بمانزانیایه به‌م شێوه‌یه ده‌بین به به‌پارێزگا ده‌موت شه‌ڵا هه‌ر قه‌زاکه‌ى جاران بوینایه«.
نوخشه ناسیح، قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که« بۆ لێدانى بیرێک له‌هه‌ڵه‌بجه رهزامهندییهکهى ده‌چێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران».
هاوکات، جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه که به‌ڕاستى ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاوڕێکى جددی بداته‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه، « وه‌ک ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه ته‌حه‌مولمان نه‌ماوه«.
هاوڵاتی : بوونى هه‌ڵه‌بجه وه‌ک پارێزگا چى له دۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتیان گۆڕیوه؟
نوخشه ناسیح: بێگومان ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه له‌سه‌ر خوێنى شه‌هیدان بووه به‌پارێزگا وه‌ک سمبولێک دروستبووه راسته له‌ڕووى ستانداردی بوون به‌پارێزگابوون‌و ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه 140 هه‌زار که‌سه، به‌ڵام له‌ڕووى جوگرافیاوه رووبه‌رێکى به‌رفراوانمان هه‌یه دوو مه‌رزمان هه‌یه، هه‌قى ئه‌و مهرگو کارهساتو شه‌هیدانه‌ى هه‌ڵه‌بجه داویه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه بکات به‌پارێزگا.
به‌ڕاستى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه زۆر زۆر خۆشحاڵ بوو له‌ڕووى مادییه‌وه هیچ ئیسفادهیهکى نه‌کرد، به‌ڵام له‌ڕووى مه‌عنه‌ویه‌وه زۆر خۆشحاڵ بووین، ئومێدیان وابوو ده‌رگایه‌کى باشتر به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا بکرێته‌وه ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى که به‌سه‌ریدا هاتووه له‌ڕێگه‌ى پڕۆژه‌ى خزمهتگوزاریو پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه یاخود خزمه‌تکردنى زیاترى که‌سوکارى شه‌هیدان ئه‌و خه‌مه‌یان نه‌مێنێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر تاساڵى 2014 سه‌یربکه‌ین حکومه‌تى هه‌رێم کارى باشى کردووه.
ئێمه لهبارودۆخێکیشدا بووین به‌پارێزگا با هه‌قێکى بچووکیش بده‌م به‌حکومه‌ت تهقهشووفى ماددى بوو، کۆمه‌ڵێک گرفتى ماددى هاته پێشه‌وه نه‌ناردنى بوجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه بودجه‌یه‌کى ئه‌وه‌نده زه‌به‌لاحمان ناوێت، ئێمه لێداوانهکانمان بۆ راگه‌یاندنه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومهتو جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دوو سه‌رۆکى حکومهتو ئاوانه‌ى ئێستاش ئێمه یه‌ک شتمان وتووه راسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بهئهزمهیهکى ماددى زۆر قورس‌دا تێده‌په‌ڕێت هه‌موومان پێویسته له‌گه‌ڵیدا بین ته‌نانه‌ت نه‌شیتوانیوه موچه بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێک دوو ملیار سێ ملیار دابنرایه بۆ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ده‌مانتوانى بونیه‌ى هه‌ڵه‌بجه باش بکه‌ین، ئێمه ناڵێین ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌مان بده‌نێ.
له‌ساڵى 2015 وه تائێستا ئه‌گه‌ر ساڵى سێ ملیاریان بداینایهتێ ئێستا بونیادى هه‌ڵه‌بجه چى لێده‌هات، به‌ڵام به‌ڕاستى نه‌کرا، بۆ نه‌کرا منیش نازانم.
هاوڵاتی : ئه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و داواکاریه‌کانتان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى چى؟
نوخشه ناسیح: حکومه‌تى عێراقى بهفهرمنى ئێمه به‌پارێزگا ده‌ناسێنێت، وهفدى دێت ده‌ڵێت محافزه حه‌له‌بجه، کیتابمان بۆ ده‌که‌ن هه‌ر ده‌ڵێن محافزه حه‌له‌بجه پاسهپۆرتو نیشینگهمان هه‌یه، هه‌ر ده‌ڵێت محافزه حه‌له‌بجه، به‌ڵام که‌دێته سه‌ر ئیستیحقاقات ده‌ڵێت هێشتا ماوتانه.
هاوڵاتی : به‌غدا بۆچى ده‌ڵێت هێشتا ماوتانه، ئایا حکومه‌تى هه‌رێم له‌مه‌دا که‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه؟
نوخشه ناسیح: ئه‌مه رهبتى هه‌یه بهکهمتهرخهمى حکومه‌تى ههرێمو ناوه‌ند هه‌میشه له‌دانوستانه‌کانیاندا ئه‌وه‌نده باسى نهوتو بودجه ده‌که‌ن بۆ جارێکیش به‌جددى باسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نه‌کراوه، من ناڵێم باسیان نه‌کردوه، باسى که‌وتنه سه‌رپێى هه‌ڵه‌بجه ناکرێت.
سه‌یرى پارێزگاى هه‌ولێر بکه یان پارێزگارى سلێمانى و دهۆک ئه‌وانیش ده‌بێت به‌زیاده‌وه خزمه‌ت بکرێت، به‌ڵام پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌بوایه بیانکردایه به‌نموونه‌یه‌کى جوان بۆ ئه‌و ئیدارانه‌ى ئێستا له‌ئه‌نجومه‌نى وهزیرانو په‌رله‌مان بڕیاریان له‌سه‌رداوه، زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره ده‌ڵێت ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى فڵان شوێن‌و فڵان شوێن، تۆ وه‌ره جارێ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بکه.
هاوڵاتی : کێشه‌ى که‌مى میلاکتان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانتان؟
نوخشه ناسیح: به‌ڵێ کێشه‌ى میلاکم هه‌یه، حه‌ڤده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه، نۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دروست بووه، له‌م نۆ بهڕێوهبهرایهتیهش به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى شه‌هیدانە که گرنگترین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له‌ناو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رئه‌وه‌ى خزمه‌تى که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌کات که‌مى میلاک و بوجه‌ى هه‌یه، کۆمه‌ڵێک گرفتى زه‌وى هه‌یه، شاره‌وانى به‌هه‌مان شێوه، به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى وه‌به‌رهێنانمان دروستکردووه ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان داناوه ئاخر له‌چى دونیایه‌کدا هه‌بووه شتى وه‌ها بکرێت، قایمقامیه‌ت که‌هی زه‌مانى عوسمانیه‌کانه ئێستاش که‌مى میلاکم هه‌یه، یه‌عنى به‌ڕاستى ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاوڕێکى جددی بداته‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه، ئێمه وه‌ک ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه ته‌حه‌مولمان نه‌ماوه یه‌عنى ئه‌م گرفتانه زۆر زۆرن.
هاوڵاتی : روونتر قسه‌مان بۆ بکه‌یت ئێوه چى دیکه ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکرنى ئه‌و گرفتانه؟
نوخشه ناسیح: به‌ڕاستى قسه‌ى وامان کردووه یان بابڵێم قسه‌ى ئیتیحاریمان کردووه، به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه قسه ده‌که‌م جارى واهه‌بووه قسه‌ى وام کردووه له‌گه‌ڵ وه‌زیرو سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یه‌عنى وتوومه به‌یانى پێم ده‌ڵێت بڕۆره‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام هیچ سودى نه‌بووه، ده‌بێت ئیراده‌یه‌کى جددى هه‌بێت که ئه‌م پارێزگایه تا شه‌ش مانگى دیکه نا من ناڵێم شه‌ش مانگ تا ساڵێکى دیکه ئه‌م کاتانه، لیژنه‌یه‌ک له‌خۆمان دروستکه‌ن بۆ دیارى کردنى پێداویستیه‌کانى، پێموایه پارێزگاکانى دیکه پێیان ناخۆش نابێت چه‌ند سه‌د ملیارێک بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بکرێت، وه‌ک پارێزگاى هه‌ولێرو سلێمانى ، ئێمه پارێزگاى سلێمانى وه‌ک دایک سه‌یرده‌که‌ین به‌رده‌وام هاوکارمان بوون و زۆر هاوکارییان کردووین به‌هه‌موو سێکته‌ره‌کانه‌وه، ئیدارهکهشى هاوکارمان بووه به‌جددى به‌هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان به‌پارێزگارو جێگره‌که‌یه‌وه زۆر هاوکارو پشتیوانى هه‌ڵه‌بجه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وانیش توانایان مه‌حدوده، له‌به‌رئه‌وه له‌ڕێگه‌ى رۆژنامه‌که‌ى به‌ڕێزتانه‌وه داواکارم له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مه‌م بۆ بکه‌ن ، حکومه‌تى هه‌رێم ئیتر به‌سه وه‌ره سه‌رخه‌ت بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه که‌مى میلاکمان هه‌یه؟.
هاوڵاتی : ئێوه زۆر باسى که‌مى میلاک ده‌که‌ن به‌س ئه‌و کێشه‌یه‌تان هه‌یه یان چى دیکه؟
نوخشه ناسیح: بۆ نموونه یاساى زیاده‌ڕۆیمان هه‌یه، باشه یاساى زیاده‌ڕۆیی یاسایه‌کی جوانه، حکومه‌ت بهمن ده‌ڵێت قایمقام‌و شاره‌وانى و فڵان‌و فیسار ئه‌م زیاده‌ڕۆیانه لابده‌ن، من میلاکم نیه من چاودێرم نیه، من پێداویستیم نیه ماکائینم نیه جا چیمان هه‌یه بوجه‌ى تهواوریئ له‌هه‌موو شوێنێک هه‌یه، من دوومانگه کیتابمان کردووه وه‌ک پارێزگا جوابمان ناده‌نه‌وه یه‌عنى به‌ڕاستى، ده‌بێت هه‌فته‌کانى داهاتووی ساڵى تازه هه‌ڵوێستێک وه‌ربگرین یاداشتێک بده‌ینه حکومه‌ت خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌ش لێمان قه‌بوڵناکات، من بۆخۆم خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌م.
هاوڵاتی : چه‌ند مانگێک پێش ئێستا یاداشتێکتان دا به‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه چى به‌سه‌ر هات؟
نوخشه ناسیح: ئه‌وه شه‌ش مانگ پێش ئێستا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا داوامان کرد‌و ده‌ڵێین حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌م کهموکوڕیانهمان هه‌یه یه‌ک دوو سێ، وتوومانه کامه ئه‌وله‌ویه‌ته گرنگه ئه‌وه‌مان بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن، له‌وه زیاتر ئێمه چیبکه‌ین، کۆمه‌ڵێک گرفتمان هه‌یه یه‌کێک له‌گرفته‌کان کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌مان هه‌یه وه‌ستاوه، ئه‌م پڕۆژانه له‌سه‌ر بوجه‌ى پترۆ دۆلاره که‌ژماره‌یان له 250 پڕۆژه زیاتره که هه‌یانه له 20% ته‌واوبووه هه‌یانه له 60% ته‌واو بووه، موشکیله‌ى ئه‌م پڕۆژانه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاره‌ى پترۆ دۆلاره که له‌خوا به‌زیادبێت نه‌ماوه، ده‌ڵێن تهناقولى پێناکرێت یه‌عنى موشکیله‌مان له‌م شتانه‌دایه که ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌توانێت به‌بڕیارێک چاره‌سه‌رى بکات یان کێشه‌ى وشکه‌ساڵیمان هه‌بووه، ماعقوله موافهقهتى لێدانى بیرێک له‌هه‌ڵه‌بجه بچێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌سه‌ڵات بهمهرکهزیکردن خراپه من ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌م به پارێزگاره‌که‌م، بهمدیر عامهکهم به‌ڵام چاودێریشى ده‌که‌م ؟ حکومه‌ت ده‌بێت قه‌ناعه‌تى هه‌بێت به‌و که‌سانه‌ى دایناوه‌و چاودێریشیان بکات، ئه‌داى منى به‌دڵ نیه با لامبات هه‌زاره‌هاى وه‌ک من هه‌یه بیهێنه‌وه بیکه‌ن به قایمقام بیکه به‌پارێزگار، ئه‌گه‌ر کێشه‌که له‌شه‌خسى ئێمه‌دایه، دڵتنیاتان ده‌که‌مه‌وه من دیفاع له‌خۆمان ناکه‌م کێشه‌که لهشهخسهکاندا نیه، کێشه‌که له‌که‌مى بودجه‌و که‌مى میلاکدایه ئه‌و دوو شته‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بکهنو بیده‌نه دهستمانو ئیتر وازمان لێبهێنن.
هاوڵاتی : هه‌رچه‌نده مه‌رزی نێودهڵهتیتان نیه، به‌ڵام دوو مه‌رزى لاوهکیشتان هه‌یه تاچه‌ند داهاته‌که‌ى سوودى هه‌بووه بۆ هه‌ڵه‌بجه ؟
نوخشه ناسیح: به‌ڵى دوو مه‌رزى لاوه‌کیمان هه‌یه، تۆ واز له‌مه‌رزى شوشمێ بێنه، مه‌رزى پشته باس ده‌که‌م هه‌موو مانگێک چوار ملیار زیاتر داهاتى هه‌یه جاده‌که‌ى زۆر خراپه، ئێمه وتوومانه حکومه‌تى هه‌رێم سیانه‌کردنى جاده‌که‌ى پاره‌ى مانگێکى تێده‌چێت بمانده‌رێ هه‌تا ئێستا نه‌یداوه.
با واز له‌وه‌ش بێنین ئێمه گرفتى زانکۆمان هه‌یه، زانکۆى پۆله‌ته‌کنیکى هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه داهاتى هه‌یه، 10%ى داهاتى زانکۆکه بده‌نه‌وه به‌زانکۆکه تا که‌موکوڕیه‌کانى چاره‌سه‌ربکات نایده‌نێ، شته‌که هیچى له‌ده‌ستى ئێمه‌دا نیه، حکومه‌ت هه‌مووى بردۆته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش لایى سه‌رۆکى حکومه‌ته، سه‌رۆکى حکومه‌تیش با بڕیارێک بدات بۆ هه‌ڵه‌بجه.
هاوڵاتی : تۆ تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت که ده‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه زه‌ره‌رى کردووه بووه به پارێزگا؟ بۆچی؟
نوخشه ناسیح: وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک پێته‌ڵێم ئه‌گه‌ر بمانزانیایه به‌م شێوه‌یه ده‌بین به به‌پارێزگا ده‌موت شه‌ڵا هه‌ر قه‌زاکه‌ى جاران بوینایه، چونکه ئه‌وکات گرفتی میلاکت نه‌بوو به‌نمونه به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه باس ده‌که‌م له‌سه‌ر پشتى بهڕێوهبهریهتیهکه بووه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى یه‌ک نه‌فه‌رى بۆ زیاد نه‌کراوه.
به‌رگرى شارستانى نۆ بۆ ده که‌سى خانه‌نشین ده‌بێت نۆ بۆ ده که‌سیشى ته‌مه‌نیان کردووه ئیتر بیست بۆ سى که‌سى ده‌مێنێته‌وه ئایا بیست بۆ سى که‌س به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى بۆ ده‌ڕوات به‌ڕێوه به‌س به‌ئێوه ده‌ڵێم؟!