گەریلا؛ لە بادینان حەشر بە سوپاكەی ئەردۆغان دەكات  

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، لە لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان 15 سەربازی تورك كوژران و گورز لەدوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیش دراوە.

كەمێك لەمەوبەر، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند:"  بەرخۆدانی بێوێنە و چالاكیە بەهێزەكانی گەریلای ئازادی كوردستان بێوەستان بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەی سوپای داگیركەری تورك 38 جار بە چەكی كیمیایی و 56 جار بە فڕۆكەی شەڕ و بە سەدان جار تۆپ و هاوەن هەرێمەكانی بەرخۆدانی بۆردومان و تۆپباران كردووە، هیچ ئەنجامێكی بەدەستنەهێناوە".

هەروەها ئاشكراشیكردووە لە چالاكیەكاندا كە رۆژانی 18 و 20 و 21ی مانگ بە پێشەنگایەتی هێزەكانی یەژاستار ئەنجامدراون، 15 داگیركەر سزادران و سێ داگیركەری دیكە بریندار بوون، سیستمێكی كامێرای حەراری تێكشكێنرا و گورز لە دوو درۆنیش وەشێندرا.

هاوكات ئەوەشی خستۆتەروو كە نیوەڕۆی رۆژی 21ی ئایار سەنگەرەكانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدانی كورەژارۆ لەلایەن سوپای داگیركەری توركەوە حەوت جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانكران، بەڵام "دوای بۆردومانەكە كاتژمێر 15:30 گروپێك داگیركەر بە جلی دژی كیمیایی ویستیان بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ پێشڕەوی بكەن، داگیركەران بە تاكتیكی سابۆتاژ لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و كشانەوە و دوای ماوەیەك دەستیان بە پێشڕەوی كردەوە و ئەمجارە بە بۆمب و چەكی سووك لێیاندرا، هەمان رۆژ كاتژمێر 17:25 داگیركەران جارێكی دیكە لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و لێیاندرا".

" 21ی ئایار لە بارەگاكانی سەر سنورەوە، گردی رووبار، گردی جوودی، گردی شەهید كەنداڵ، گردی شەهید یونس، گردی شەهید لەشكەر، كورەژارۆ، شەهید شەمدین، مامڕەش، چیارەش، شەهید دونیا، چەمچۆ و ڕەنجبەر ئاغای هەرێمی زاپ، بە تۆپبارانكران و فڕۆكە جەنگیەكانیش 36 جار هێرشیان كرد"، هەپەگە وای راگەیاندووە.

ئۆپەراسیۆنی سوپاكەی ئەردۆغان لەژێر ناوی"چنگی قوفڵ" دەستی پێكردووەو رۆژانە دەیان سەربازی تورك بەدەستی گەریلاكان دەكوژرێن و بەرخودانیان بەردەوامی هەیە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار