وەزیری پێشمەرگە ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمه‌ریکا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و دەرەوە و کۆنگرێس و کۆشکی سپی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ئه‌مریکا به‌رهه‌مدار بووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی وڵاته‌که کۆبوونه‌ته‌وه.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیداشۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: سه‌ردانمان بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵێک چاوپێکه‌وتنی جیاوازمان کرد، پێشوازیی باشمان لێکراوه و توانراوه په‌یامی هه‌رێمی کوردستان که خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش که ئێستا هه‌یه ده‌بینێته‌وه، بگوازرێتەوە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ئه‌مریکییه‌کان به راشکاوانه پێیان وتووین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاکسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌کی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوکاری و پشتیوانییه‌کانمان، راده‌گرین".
شۆڕش ئیسماعیل باسی له‌وه‌ش کرد، "له کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاکسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مریکاییه‌کانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان کردین، که ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له عێراق هه‌ر کارێک دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ دروست ده‌کرێت، ئه‌وان چه‌ندان داواکارییان هه‌بووه، ئێمه هه‌موومان جێبه‌جێ کردوه، ئه‌وه عێراقی ئێستایه، هه‌تا کارێک جێبه‌جێ ده‌بێت، ماندووبوون و چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆری پێویسته".