حكومه‌تی هه‌رێم: هێرشه‌كانی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی بۆردومانی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به‌زاندن و پێشێلكردنی چه‌ندباره‌ی سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێمی كوردستان به مووشه‌كباران، به توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، بۆردومانكردنی بنكه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به مووشه‌ك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، به هه‌ر پاساوێك، هه‌ڵوێستێكی ناڕاست و به‌لاڕێدابردنی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانه و جێگای سه‌رسوڕمانه. ئه‌م جۆره هێرشانه، كه به‌رده‌وام ده‌كرێنه سه‌ر خاكمان و به‌و هۆیه‌وه ، خه‌ڵكی سیڤیلیش ده‌بنه قوربانی، شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و پێویسته كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژیانه بهێنرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار